هەموو شتێک بزانە؛ رودیگەر بەشداری یارییەکەی مانچێستەر سیتی دەکات؟
رێلێڤۆ و رادیۆی COPE دوا پەرەسەندنەکان ئاشکرا دەکەن

یاریگا –
ئانتۆنیۆ رودیگەر بە تەواوی بەشداری مەشقەکانی ئامادەکاری ریال مەدرید بۆ یارییەکەی مانچێستەر سیتی کردووە.
رادیۆی COPE بڵاویکردووەتەوە، کارلۆ ئانچێلۆتی بژاردەی رودیگەری بۆ یاریی سبەی شەو لەبەردەستدایە. کارلۆ دەتوانێت رودیگەر و راوول ئاسێنسیۆ بکاتە سەرەکی و ئۆرێلیەن چوامینی بگەڕێنێتەوە هێڵی ناوەڕاست.
لە راپۆرتی دووەم گەورەترین رادیۆی ئیسپانیادا هاتووە، ئانچێلۆتی بژاردەی جیاوازی بۆ هێڵی بەرگری هەیە، لەوانەیە پشت بە تواناکانی چوامینی و ئاسێنسیۆ ببەستێتەوە.
لەلایەکی دیکەوە، تۆڕی رێلێڤۆ بڵاویکردووەتەوە، رودیگەر بۆ یارییەکەی مانچێستەر سیتی ئامادەیە، بەڵام ریال مەدرید لە شکستێکی دیکە دەترسێت، چونکە لەڕووی جەستەییەوە، بەرگریکارە ئەڵمانییەکە بەتەواوی ئامادەنییە. بۆیە ئەمڕۆ ئانچێلۆتی بڕیاری کۆتایی لەسەر بەشداریکردنی رودیگەر وەکو یاریزانێکی سەرەکی دەدات.
بەگوێرەی زانیارییەکانی تۆڕە ئیسپانییەکە بێت، مەترسی دووبارەبوونەوەی پێکانی رودیگەر هەیە. بەرگریکارە ئەڵمانییەکە کێشەی لە ئەژنۆیدا هەیە و بەتەواوی چاکنەبووەتەوە.
سبەی لە یاریی گەڕانەوەی پاشکۆی گەیشتن بە قۆناخی 16ی چامپیۆنزلیگ، ریال مەدرید لە سانتیاگۆ بێرنابیۆ میوانداری مانچێستەر سیتی دەکات. مەدرید یاریی چوونی 2-3 بردبووەوە.