پریڤیوی یاری؛ ئەیسی میلان بۆ قەرەبووکردنەوەی دۆڕانەکەی یاریی چوون میوانداریی فاینۆرد دەکات
پێکهاتەی پێشبینیکراو، دوا هەواڵ، ئەوەی پێویستە لەسەر یارییەکە بیزانیت

یاریگا –
ئەمشەو کاتژمێر 20:45 لە یاریی گەڕانەوەی پاشکۆی قۆناخی 16ـی چامپیۆنزلیگ، ئەیسی میلانی ئیتاڵی لە یاریگای سان سیرۆ میوانداریی فاینۆرد رۆتێردامی هۆڵەندی دەکات.
سیمۆن مارسینیاک ناوبژیوانی پۆڵەندی بۆ بەڕێوەبردنی یارییەکە راسپێردراوە و خەلیل بلوشی کۆمێنتاری بەناوبانگی عومانی لە کەناڵی بی ئین سپۆرتسی قەتەڕی بۆ گواستنەوەی یارییەکە دەستنیشانکراوە.
میلان دەتوانێت قەرەبووی دۆڕانەکەی یاریی چوون بکاتەوە؟
لە یاریی چوون فاینۆرد لە رۆتێردام بە گۆڵێکی بێبەرامبەر لە ئەیسی میلانی بردووەتەوە کە دووەم بردنەوەی بوو بەرامبەر رۆسۆنێری بەدەستی بهێنێت، لەکۆی سێ رووبەڕووبوونەوەیان جگە لەو دوو بردنەوەی فاینۆرد یارییەکەی دیکە لە بەرژەوەندی میلان بووە.
زڵاتان ئیبراهیمۆڤیچ راوێژکاری ئەیسی میلان پێش یارییەکەی فاینۆرد لەبارەی یارییەکەی ئەمشەو دەڵێت :’پێویستە ئێمە وەکو یاریی کۆتایی سەیری ئەم یارییە بکەین، هەر کەسێکمان پێویستە هانی ئەوەی دیکە بدات، چونکە ئەم یارییە زۆر گرنگ و هەستیارە پێویستە شەڕانگێز و جەنگاوەرانە یاریی بکەین’.
هەروەها دەشڵێت :’من دڵنیام لە سان سیرۆ بە ئامادەبوونی 80 هەزار یاریزانەکانمان هەموو شتێک دەکەن و قەرەبووی یاریی چوون دەکەنەوە و دەگەینە قۆناخی 16ـی چامپیۆنزلیگ’.
بێبەشبووەکانی یارییەکە
لە ئەیسی میلان هەریەکە لە ئیمرسۆن و لۆفتوس چێک و فلۆرێنزی بەهۆی پێکانەوە بۆ ئەم یارییە بەردەست نابن، چوکوێزی و هێرناندێز و فۆفاناش ئەگەر کارتی زەرد لە یارییەکەی ئەمشەو وەرزبگرن ئەوا ئەگەر میلان گەیشتە قۆناخی 16 لە یاریی چوون بێبەش دەبن.
لە فاینۆرد حەفت یاریزان بە هۆکاری جیاواز بۆ یارییەکەی سان سیرۆ بەردەست نابن، هەریەکە لە بیجلۆو، ستێنگس، زیرۆکی، تراونێر، تیمبەر، هوانگ، نیوکووپ ناتوان بۆ یارییەکەی ئەمشەو ئامادەبن، ئەگەر ئۆسمان و تراونێر لە یارییەکەی ئەمشەو هەر کارتێکی زەرد وەربگرن لە یاریی یەکەمی قۆناخی 16 بێبەش دەبن ئەگەر یانەکەیان سەربکەوێت.
Checking tomorrow’s #UCL stage https://t.co/9vcZoPrOYA pic.twitter.com/81mJP44CXO
— Feyenoord Rotterdam (@Feyenoord) February 17, 2025
پێکهاتەی پێشبینیکراوی یارییەکە
ئەیسی میلان (4-2-3-1): ماینان، وۆکەر، تۆمۆری، پاڤلۆڤیچ، هێرناندێز، فۆفانا، رێیندێرس، پولیسیچ، جواو فێلیکس، رافایل لیاو، خیمینێز.
فاینبۆرد رۆتێردام (4-3-3): ویلینروتەر، ریاد، بیلین، هانکۆ، سمال، مۆدێر، میلامبۆ، هادی موسا، ئیڤانوسیچ، پایکساو، کارانزا.