ئیسپانیاگرنگترین

فلیک بە توندی وەڵامی رەخنەکانی سەر ڤار دەداتەوە

راهێنەرەکەی بارسێلۆنا زۆر بە توندی لەبارەی VAR قسە دەکات

Yariga App

یاریگا –

هانزی فلیک، راهێنەری بارسێلۆنا بەرگرییەکی توندی لە بەکارهێنانی سیستمی ڤار دەکات، ئەمەش دوای دروستبوونی مشتومڕی توند بە درێژایی یارییەکە.

بارسا 1-0 لە رایۆ ڤاییکانۆی بردەوە، بەڵام بەهۆی بڕیاری مشتومڕی ناوبژیوانی یارییەکە، دۆخێکی پڕ لە تووڕەیی دروستبوو. بارسا تاکە گۆڵی یارییەکەی بە لێدوانی سزا لەڕێگەی رۆبێرت لیڤاندۆڤسکی کرد، ئەمەش دوای ئەوەی ناوبژیوان کاتێکی زۆری بۆ پێداچوونەوەی حاڵەتەکە کرد، ئینجا بڕیاری هەژمارکردنی لێدانی سزایدا.

ڤاییکانۆ لە حاڵەتێکی دیکەی یارییەکەش زۆر گلەیی لە ناوبژیوانی یارییەکە کرد، کاتێک ناوبژیوان لێدانێکی سزای هەژمار نەکرد و دواتر گۆڵێکی خۆرخێ دی فۆرتوسی لە خوولەکی 42 رەتکردەوە.

فلیک لە دوای یارییەکە بە پێگەی فەرمی بارسێلۆنای راگەیاند

سەیری دیمەنەکانم نەکردووەتەوە، بەڵام بەردەوام پاڵپشتی لە سیستمی ڤار دەکەم، سیستمێکی باشمان هەیە و متمانەم پێیەتی. ناتوانم زیاتر لەسەر ئەم بابەتە هیچی دیکە بڵێم.

بە بەدەستهێنانی سێ خاڵی یارییەکە زۆر دڵخۆشین، چونکە یارییەکی قورس بوو و رکابەرەکەش بەهێزبوو. رایۆ لە دۆخێکی باشدایە و یاریزانانمان یارییەکی قورسییان کرد.

رووداوەکانی یارییەکە، ئەوەندەی دیکە سووتەمەنی بە ئاگری مشتومڕە گەورەکەی ئیسپانیا لەبارەی ناوبژیوانیدا کرد، ئەمەش بەهۆی نیگەرانیی و تووڕەی بەردەوامی ریال مەدرید.

دوای ئەوەی ئاتلێتیکۆ مەدرید و ریال مەدرید دەرفەتی بەدەستهێنانی سێ خاڵی یارییەکانیان خۆیان لەدەستدا، بارسێلۆنا جارێکی دیکە گەڕایەوە پێشەنگایەتی لالیگا.

بابەتی زیاتر

Back to top button