ئیسپانیاگرنگترین

لێدوانێکی چاوەڕواننەکراو لە راهێنەری رایۆ ڤاییکانۆ

''هەموو شتێک بە دڵی ئێمە نابێت''

Yariga App

یاریگا –

رایۆ ڤاییکانۆ یارییەکی پڕ مشتومڕی بەرامبەر بارسێلۆنا لە گەڕی 24 بەڕێکرد و یەکەم دۆڕانی لە ساڵی 2025 تۆمارکرد.

یاریزانانی ڤاییکانۆ لەدوای هەژمارنەکردنی لێدانێکی سزا، گلەیی زۆریان لە ناوبژیوان کرد، بەڵام دوای رەتکردنەوەی گۆڵێکی خۆرخێ دی فۆرتووس، یاریزانان زۆر نیگەرانبوون.

ئینیگۆ پێرێز، راهێنەری ڤاییکانۆ لە دوای یارییەکە لەبارەی رووداوەکانی یاریی و بڕیارەکانی ناوبژیوان گوتی

وەکو راهێنەرێک، بەردەوام هەوڵدەدەم لە بڕیارەکانی ناوبژیوان دووربم، هەندێک رۆژ بڕیارەکان لە بەرژەوەندی ئێمەن و لە هەندێک رۆژی دیکەش، دژی ئێمە دەبن. سۆزێکی زۆرم لەگەڵ ناوبژیوانان هەیە و هەرگیز ئەم سنوورە نابەزێنم.

لەبارەی مشتومڕی سەر لێدانە سزاکە، پێرێز دەڵێت

ئەگەر بڵێم بەڵێ یاخود نا، دەستبەجێ قسەکەم دەبێتە سەردێری میدیاکان، هیچ لێدوانێک لەسەر بڕیارەکانی ناوبژیوان نادەم.

لەدوای دۆڕانی یارییەکان، هەست بە تاڵی شکست دەکەیت، ئینجا شیکردنەوەی جیاواز بۆ رووداوەکان دەکرێت، ئێستا نیگەرانین و نابێ بە ئاست بەرزی تیمەکە هەڵبخەڵەتێین، چونکە بەدڵنیاییەوە دۆڕان ناخۆشە.

ڤاییکانۆ 1-0 لە مۆنجویک بە بارسێلۆنا دۆڕا، بەڵام تاوەکو ئێستا دەستبەرداری خەونی بەشداریی خوولەکانی ئەوروپا نەبووە.

ڤاییکانۆ لە دیسێمبەر/کانوونی یەکەمی رابردووەوە، هیچ یارییەکی نەدۆڕاندبوو، ئێستا بە کۆکردنەوەی 35 خاڵ لە پلەی شەشەمی ریزبەندی لالیگا دێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button