ڤینیسیوس جونیۆر یانەیەکی پۆرتوگاڵی کڕییەوە

یاریگا –
ڤینیسیوس جونیۆر گەرچی هێشتا لە یاریکردن بەردەوامە، بەڵام دەستی بە کاری بازرگانی کردووە و پشکەکانی یانەیەکی پۆرتوگاڵی کڕییەوە.
رۆژنامەی ئاسی ئیسپانی ئاشکرایکردووە، ڤینیسیوس جونیۆر هێرشبەری بەڕازیلی یانەی ریال مەدرید لەگەڵ چەند وەبەرهێنەرێکی دیکە پشکەکانی یانەی ئەلڤێرکای پۆرتوگاڵی کڕیوەتەوە کە ئەو یانەیە لە ریزی یانە پلە دووەکانی پۆرتوگاڵی یاریی دەکات.
کەناڵی UOLـی بەڕازیلی ئاشکرایکردووە، ڤینیسیوس و چەند وەبەرهێنەرێکی دیکە بووەتە خاوەنی ٪70 بۆ ٪80ـی پشکەکانی یانەی ئەلڤێرکای پۆرتوگاڵی کە ئەو یانەیە نزیکە بۆ ریزی یانە پلە یەکەکان سەربکەوێت، تەواوی رێکارە یاساییەکانی کڕینەوەی ئەو یانە پۆرتوگاڵییە تەواو بوون.
یانەی ئەلڤێرکا ساڵی 1939 دامەزراوە و لە بۆرسە نرخەکەی دەگاتە زیاتر لە حەفت ملیۆن یۆرۆ و لە خولی پلە دووی پۆرتوگاڵی بە کۆکردنەوەی 38 خاڵ لە پلەی دووەم دێت.