ئهڵمانیاچامپیۆنزلیگگرنگترین
ئەستێرەیەکی بایرن میونشن بەشداریی راهێنانەکانی ئەمڕۆی نەکرد

یاریگا –
هاری کەین بەهۆی پێکانەوە بەشداریی راهێنانەکانی ئەمڕۆی بایرن میونشنی نەکرد.
کەناڵی SPORT1ـی ئەڵمانی ئاشکرایکردووە، هاری کەین هێرشبەری ئینگلیزی یانەی بایرن میونشن لە یاریی رابردووی یانەکەی بەرامبەر بایەر لیڤەرکوزن لە بۆندسلیگا تووشی پێکان بووە، بەمهۆیەوە ئەمڕۆ لە راهێنانەکانی یانەکەی نەبینرا.
گەرچی هێشتا هیچ زانیارییەکی فەرمی لەبارەی پێکانەکەی کەین لەلایەن یانە باڤارییەکە بڵاو نەکراوەتەوە، بەڵام بەگوێرەی زانیارییەکانی کەناڵە ئەڵمانییەکە هاری کەین بۆ یارییسکەی سبەی بەرامبەر سێلتیک لە چامپیۆنزلیگ ئامادە دەبێت.
سبەی سێشەممە کاتژمێر 23:00 بایرن میونشن لە ئالیانز ئارینا لە پاشکۆی قۆناخی 16ـی چامپیۆنزلیگ میوانداریی سێلتیک دەکات، کە لە یاریی چوون یانە باڤارییەکە 2-1 لە یانە سکۆتلەندییەکەی بردووەتەوە.