
یاریگا –
کۆبوونەوەکەی ریال مەدرید و لێژنەی ناوبژیوانانی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانیا کۆتایی هات، یانە مەدریدییەکە گوێی لە تۆمارە دەنگییەکانی یارییەکەی بەرامبەر ئیسپانیۆل گرت.
ئەمڕۆ دووشەممە یانەی ریال مەدرید سەردانی بارەگای فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانیای کرد بۆ ئەوەی لەبارەی رووداوەکانی یارییەکەی بەرامبەر ئیسپانیۆل گوێ لە روونکردنەوەی لێژنەی ناوبژیوانان بگرێت، بەتایبەتی ئەو رووداوەی توندوتیژی بەرامبەر کیلیان ئێمباپێ بەکارهات.
🚨El Real Madrid ya está reunido con los árbitros para escuchar los audios de la entrada a Mbappé.
👉José Ángel Sánchez encabeza la expedición de la entidad blanca en Las Rozas.
📹@marcosdlarocha pic.twitter.com/58cbhvsqwp
— El Chiringuito TV (@elchiringuitotv) February 17, 2025
مێدینا کانتالیخۆ سەرۆکی لێژنەی ناوبژیوانانی ئیسپانیا دوای کۆبوونەوەکەیان لە لێدوانێکی بۆ میدیاکان گوتی :’ئەگەر مشتومڕ لە نێوانماندا هەبووایە، کۆبوونەوەکەمان تەنیا پێنج خولەکی دەخایاند، بەڵام هەموو شتێک دۆستانە بوو، هەردوولا رێزی یەکتریمان گرت، ئێمە لەگەڵ هەموو یانەیەک بە یەک شێواز هەڵسوکەوت دەکەین، ئەوەی لە نێوانماندا روویدا و باس کرد لە نێوانمان دەمێنێتەوە’.
کانتالیخۆ گوتیشی :’نوێنەری ریال مەدرید لە سەرەتاوە تا کۆتایی سەیری سەرجەم رووداوەکانی یارییەکەی ئیسپانیۆلیان کردەوە و گوێیان لە تۆمارە دەنگییەکان گرتەوە، پێمان گوتن ئێمە دەرگامان کراوەیە بۆ هەمووان، ئەوان باسی داواکاری دەستلەکارکێشانەوەی منیان نەکرد، بەڵکو بۆ بابەتی دیکە هاتبوون’.
🟨🗣️ Medina Cantalejo, presidente del CTA, analizó la reunión con el Real Madrid: “Si hubiéramos discutido, la reunión habría…”
📹 @jfelixdiaz pic.twitter.com/7JHFWiclCL
— MARCA (@marca) February 17, 2025
خۆسیێ ئانخێل سانچێز بەڕێوەبەری وەرزشی ریال مەدرید وەکو نوێنەری یانەکە سەردانی بارەگای فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانیای کرد و گوێی لە تۆمارە دەنگییەکانی یارییەکەی ئیسپانیۆل گرتەوە، کە یانە مەدریدییەکە گلەیی لە بڕیارەکانی ناوبژیوانی ئەو یارییە هەبوو.
رادیۆی کادێنا کۆپی ئیسپانی رایگەیاندووە، یانەی ریال مەدرید لەبارەی ئەوەی رۆمێرۆ یاریزانی ئیسپانیۆل بۆچی کاتێک لە ئێمباپێی دا بە کارتی سوور نەکرایە دەرەوە روونکردنەوەی پێویستی بەدەست نەگەیشتووە لەو کۆبوونەوەیە.