ئه‌مریکاگرنگترین

مێسی لە ترسی ‘شتێک’ یاریی ناکات

Yariga App

یاریگا –

لیۆنێل مێسی ئەستێرەی ئەرجەنتینی ئینتەرمیامی بە هۆی نزمی پلەی کەش و هەوا بەشداری یارییەکەی کانساس سیتی ناکات.

ئینتەر مەیامی کە بە کەشوهەوای گەرمی فلۆریدای باشوور راهاتووە، بڕیارە سبەی سێشەممە یەکەم یاری فەرمی خۆی لە ساڵی 2025 لە خولی یانە پاڵەوانانی کۆنکاکاف بەرامبەر کانساس سیتی ئەنجام بدات. راپۆرتەکانی کەشناسی ئاماژە بەوە دەکەن کە یارییەکە لە کەشوهەوای زۆر سارددا بەڕێوەدەچێت و ژمارەیەکی پێوانەیی دەشکێنێت.

پێشبینییەکان باس لەوە دەکەن کە ئینتەر مەیامی دەبێت لە پلەی گەرمی ژێر 15 پلەی سەدیدا روبەڕووی کانکاس ببێتەوە، لەگەڵ هەوبوونی با پلەی سەرما دەگاتە ژێر 24 پلەی ژێر سفر. باس لەوە دەکرێت کە ئەگەری دواخستنی یارییەکە یان گواستنەوەی بۆ کەشوهەوای گەرمتر هەیە.

بەگوتەی رۆژنامەنووس فرانکۆ پانیزۆ، مێسی ئامادە نییە لەبەر سەرما بەشداری یارییەکدا بکات هێشتا نازانرێت کە ئایا یاری دەکات یان نا، بەڵام ئەگەری ئەوە هەیە مێسی لە یەکەم یاری کۆنکاکاف بەشدار نەبێت. لویس سوارێز، هاوڕێی نزیکی مێسی، پێشتر ئاشکرایکردبوو کە یاریکردن لە سەرما و بەفردا مێسی بێزار دەکات.

ساردترین یاری مێژووی خولی ئەمریکی لە ساڵی 2019 لە نێوان کۆلۆرادۆ راپیدز و پۆرتلاند تیمبەرز لە 7 پلەی ژێر سفر بەڕێوە چوو. ئێستا گەر ئەم یارییە لە کاتی خۆی ئەنجام بدرێت ئەوا بێگومان رێکۆردی ساردترین یاریی لە خولەکە تۆمار دەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button