
یاریگا –
ناوبژیوان خۆسێ لویس مونوێرا مۆنتێرۆ کە ناوبژیوانی دوایین یاری ڕیال مەدرید بوو بەرامبەر ئۆساسۆنا، هەڕەشەی کوشتنی لێکراوه، ئهمهش بههۆی ئهوهی جود بێلینگهام یاریزانی یانەی ریال مەدرید بەر لە کۆتایی گێمی یەکەم بە کارتی سوور كرده دهرهوه.
مونوێرا هۆكاری كارته سورهكهی بێڵێنگهامی ئاشكرا كرد و رایگهیاند، كه بێڵێنگهام قسهی نهشیاوی پێگووتوه بۆیه كارتی سوری بهروویدا بهرزكردۆتهوه، بەڵام بێلینگهام دوای یارییهكه گوتی، وشەکانی بە هەڵە لێكدراوهتهوه، لە وڵاتەکەیدا بهو مانایه ئاشنان.
رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی بڵاویکردۆتهوه، دوای یارییەکەی ئۆساسۆنا، مۆنتێرۆ لە هەژماری تایبەتی خۆی لە ئینستاگرام زیاتر لە 100 هەزار ههڕهشهی پێگەیشتووە، ئهو ناوبژیوانە ئیسپانییەکە سووکایەتی زۆری پێكراوه و هەڕەشەی کوشتنی لە خۆی و خانهوادهكهی كراوه.
👥 Así será el cara a cara hoy entre el Real Madrid y los árbitros
✍ @RamonFuentes74 https://t.co/5AP60CeiFC
— Mundo Deportivo (@mundodeportivo) February 17, 2025
بەگوێرەی هەمان سەرچاوە، لالیگا لێکۆڵینەوە لهو هەڕەشانه دەکات و کار بۆ زیادکردنی رێوشوێنی سەلامەتی بۆ ناوبژیوانان دەکات.
یانەی ریال مەدرید بڕیاریداوە تانە لە كارته سورهكهی بێلی بدات بەو هیوایەی سزاکە هەڵبوەشێتەوە.