تەواو؛ ئەیسی میلان گرێبەستی ئەستێرەیەک نوێدەکاتەوە

یاریگا –
ئەیسی میلان گرێبەستی مایک ماینان بۆ ماوەیەکی درێژخایەن نوێدەکاتەوە.
رۆژنامەنووسی تۆڕی رێلێڤۆ، ماتیۆ مۆریتۆ بڵاویکردووەتەوە، ئەیسی میلان لەگەڵ مایک ماینان گەیشتووەتە رێککەوتنی کۆتایی و گرێبەستی گۆڵپارێزە فەڕەنسییەکە نوێدەکاتەوە.
بەگوێرەی زانیارییەکانی ماتیۆ، گرێبەستە نوێیەکەی ماینان لەگەڵ میلان تاوەکو هاوینی 2028 دەبێت، لەگەڵ بژاردەی نوێکردنەوەی بۆ وەرزێکی دیکەش.
بەگوێرەی هەمان سەرچاوە، یانە ئیتاڵییەکە مووچەی گۆڵپارێزە 29 ساڵانییەکە لە 3.5 ملیۆن یۆرۆ بۆ 5 ملیۆن یۆرۆ زیاد دەکات و یاریزانەکەش بەڵێی بۆ مووچە نوێیەکەی کردووە و بەمزووانە واژۆ لەسەر پەڕاوەکانئ گرێبەستەکە دەکات.
Intesa verbale per il rinnovo di Mike Maignan con il Milan.
L’ultima offerta del club rossonero prevede un contratto fino al 2028 con opzione per un altro anno a 5 milioni di euro più bonus. Tutto pronto.
Il portiere ha già dato il sì al Milan ed è previsto che le parti si… pic.twitter.com/K5UWh2cvyu
— Matteo Moretto (@MatteMoretto) February 16, 2025
ماینان لە هاوینی 2021 بەبڕی 16.40 ملیۆن یۆرۆ لە لیلی فەڕەنسییەوە پەیوەندی بە میلان کرد.
بە درێسی یانەکەی شاری میلانۆ لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان بەشداریی 146 یاریی کردووە، 150 گۆڵی لێکراوە و 55 کلین شیتی کردووە.
نازناوێکی سێریا ئەی و نازناوێکی جامی سوپەری ئیتاڵیای لەگەڵ یانەکەی بەدەستهێناوە. لە وەرزی 2021/22 خەڵاتی باشترین گۆڵپارێزی سێریا ئەی پێبەخشرا.