ئۆزێل پەیامێک بۆ ریال مەدرید دەنێرێت

یاریگا –
مەسعود ئۆزێل ئەستێرەی پێشووی ریال مەدرید داوای لە یانەکەی کرد زیاتر پارێزگاری لە ئاردا گولەر بکەن و لە رەخنەکان بیپارێزن.
گولەر لە 18 مانگی یەکەمی یاریکردنی لەگەڵ مەدرید بەردەوام رووبەڕووی پێکان بووەتەوە، بەڵام کارلۆ ئانچێلۆتی بەردەوام سەرسامی تواناکانیەتی و بەردەوام ستایشی دەکات بەلام بە هەبوونی ئەستێرەکانیتری وەک ئێمابپێ و ڤینیسیوس و رۆدریگۆ ەرفەتی یاریی کردنی بۆ ناڕەخسێت. لە هاویندا سەرەڕای ئەوەی لە ئیتاڵیا و تورکییەوە ئۆفەری خواستنیان پێگەیشت، بەڵام یانەکە ئامادە نەبوو بە خواستن بۆ هیچ یانەیەکی بنێرێت.
ئۆزێل لە دوایین چاوپێکەوتنیدا گوتی کە لێکچوون لە نێوان خۆی و گولەردا دەبینێت، لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی TRT Spor گوتی:
زۆرێک لە سیفەتەکانی خۆم لە ئاردا گولەر دەبینم چ لە رووی شێوازی یاریکردن و چ لە رووی ئەو سەختییانەی کە لە سەرەتای پەیوەندی کردن بە مەدرید تووشی بووین. پێویستە زیاتر هەوڵ بدەین بۆ پاراستنی بەهرەمەندانی وەک ئەو.
🗣Mesut Özil: “Fenerbahçeli olmak hayalimdi, o da gerçek oldu.”
💬”Birkaç yıl oynadıktan sonra kariyerimi Fenerbahçe’de bitirmek istiyordum ama izin vermediler.”
💬”Arda Güler’i kendime benzetiyorum. Arda ve Kenan Yıldız gibi yeteneklere sahip çıkmamız lazım.”— TRT Spor (@trtspor) February 16, 2025
لەگەڵ ئەوەی ریال مەدرید لە چەند مانگی داهاتوودا لە سێ جامی جیاوازدا رکابەری دەکات، گولەر هیوادارە کاتێکی زیاتری یاریکردن بەدەستبهێنێت. هەروەها هەوڵدەدات پێگەی خۆی لە هەڵبژاردەی تورکیا پتەوتر بکات.
ڤینسێنزۆ مۆنتێلای راهێنەری هەڵبژاردەی تورکیا پێشتر نیگەرانی خۆی لە کەمی کاتی یاریکردنی گولەر لە ریال مەدرید دەربڕیبوو، کە چاوی لەوەیە جێگەی لە هەڵبژاردەی وڵاتەکەی بۆ مسۆگەر بکات. مۆنتێلا لە چەند رۆژی داهاتوودا بڕیار دەدات کە ئایا گولەر بانگهێشت بکات بۆ کەمپی مەشقی هەڵبژاردەی نیشتمانی لە مانگی ئازاردا یاخود نا.
هەڵبژاردەی تورکیا یارییەکی چوون و گەڕانەوەی بەرامبەر هەنگاریا لە قۆناغی کۆتایی خولی نەتەوەکانی ئەوروپا هەیە. دوای ئەوە لە مانگی ئەیلولدا یارییەکانی پاڵاوتنەکانی مۆندیالی 2026 دەستپێدەکات. هەروەها لە مانگی حوزەیران تورکیا دوو یاری دۆستانە بەرامبەر ئێران و رکابەرێکی دیکە لەسەر خاکی خۆی دەکات.