
یاریگا –
کەریم بێنزێما، ئەستێرەی ئیتیحاد رکابەری کریستیانۆ رۆناڵدۆ، ئەستێرەی نەسڕ لەسەر خەڵاتی باشترین گۆڵکاری ئەم وەرزەی خولی رۆشنی سعوودیە دەکات.
رۆناڵدۆ بە 16 گۆڵ و بە جیاوازی گۆڵێک لەگەڵ بێنزێما، گۆڵکاری ئێستای خولی رۆشنە.
بێنزێما وەرزێکی نائاسایی بەڕێدەکات، بە 15 گۆڵ یارمەتی تیمەکەیداوە، پێشەنگی خولەکە بێت و شەش پاسی یەکلاییکەرەوەشی هەبووە.
🆕
ملخص #الديربي_القديم بين الوحدة والاتحاد، مُقدّم من @VisitSaudiAR 📽️
#دوري_روشن_السعودي | #للجماهير pic.twitter.com/zMmVldH1Ay— دوري روشن السعودي (@SPL) February 15, 2025
بێنزێما هیواخوازە یەکەم نازناوی خۆی لەگەڵ ئیتیحاد بەدەستبهێنێت، ئەمەش دوای تێپەڕبوونی ساڵ و نیوێک لە پەیوەندیکردنی بە یانەکە.
بێنزێما لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا روونیکردەوە، زۆر بیر لە گۆڵکردن ناکاتەوە، بەڵکو دەیەوێت یارمەتی تیمەکەی بدات، نازناوی خولی رۆشن بەدەستبهێنێت.
لەبارەی کێبڕکێی لەگەڵ رۆناڵدۆ لەسەر بوون بە گۆڵکاری خولەکە، بێنزێما دەڵێت
گرنگی بەم بابەتە نادەم، چونکە سەرنجی سەرەکیم لەسەر بردنەوەی یارییەکانە لەگەڵ ئیتیحاد. من ئەو یاریزانە نیم، هەژاندنی تۆڕی گۆڵی بەرامبەر سەرنجم تێکبدات، گرنگ بەدەستهێنانی سێ خاڵی یارییەکەیە.
شتێکی ناوازەیە رکابەری رۆناڵدۆ بکەم، بەڵام بردنەوەی یارییەکە گرنگترە.