ئیسپانیاگرنگترین

پەیوەندی نێوان فلیک و یاریزانێکی دیاری بارسێلۆنا تێکدەچێت

پەرەسەندنەکان خێران و فلیک بێباکە

Yariga App

یاریگا –

پەیوەندییەکانی نێوان هانزی فلیک، راهێنەری بارسێلۆنا لەگەڵ یەکێک لە دیارترین یاریزانانی یانەکەی تێکدەچێت.

بارسێلۆنا ئەمشەو ژوانی لەگەڵ گەڕانەوە بۆ پێشەنگایەتی لالیگا هەیە، کاتێک لە دوا یاریی گەڕی 24 رووبەڕووی رایۆ ڤاییکانۆ دەبێتەوە. بارسا بە بردنەوە یارییەکە، خاڵەکانی لەگەڵ ریال مەدرید یەکساندەکاتەوە و دەبێتە پێشەنگی لالیگا.

تۆڕی رێلێڤۆ بڵاویکردووەتەوە، پەیوەندی نێوان فلیک و ئیناکی پێنا، گۆڵپارێزی یانەکە زۆر تێکچووە، تەنانەت دەکرێ بڵێین، پەیوەندی نەماوە.

بەهۆی پشتبەستی فلیک بە تواناکانی ڤۆیچێخ چێزنی و بوونی بە گۆڵپارێزی سەرەکی یانەکە، پێنا نیگەران بووە و ناکۆکی لەگەڵ فلیک دروستبووە.

دوای پێکانەکەی مارک تێر شتیگن، ئیناکی بووە گۆڵپارێزی سەرەکی و لە 22 یارییدا سەرەکیبووە، توانی شەش جار تۆڕی گۆڵەکەی بەخاوێنی بهێڵێتەوە.

لە 18ی یەنایەر/کانوونی دووەمی رابردوو و لە یاریی بەرامبەر خێتافی، ئیناکی بووە گۆڵپارێزی یەدەک و چێزنی لەوساتەوە سەرەکییە.

ئیناکی لە ڤیاڕیالەوە پەیوەندی بە تیمی لاوانی بارسێلۆنا کرد، پاشان لە ساڵی 2022 ناوی لە تیمی یەکەم تۆمارکرا.

بابەتی زیاتر

Back to top button