
یاریگا –
ریال مەدرید لە رێکار و کردەوەکانی خاڤیێر تێباس، سەرۆکی کۆمەڵەی لالیگا بێزاربووە و بیر لە بژاردەی جێگرەوە دەکاتەوە.
رۆژنامەی سپۆرت بڵاویکردووەتەوە، هەڵمەتێکی فراوانی هاندەرانی ریال مەدرید لە پلاتفۆڕمەکانی سۆشیاڵ میدیا دەستیپێکردووە و داوا لە سەرۆکایەتی یانە شاهانەکە دەکەن، ئیتر لە لالیگا بکشێنەوە و پەیوەندی بە یانەیەکی دیکەی ئەوروپییەوە بکەن.
هەڵمەتەکە زۆر فراوانە و تیایدا داوا لە ریال مەدرید دەکەن، پەیوەندی بە خولەکانی وەکو ئیتاڵیا، ئەڵمانیا و فەڕەنسا بکات، ئەمەش بەهۆی رووداوەکانی ئەم دواییەی ناوبژیوانان لە یارییەکانی ریال مەدریددا.
ئەگەر ریال مەدرید هەنگاوێکی لەمشێوەیە بنێت، پێویستی بە چەندین رێکاری ئاڵۆز هەیە و سەرەتا دەبێ داوایەکی فەرمی ئاڕاستەی فێدراسیۆنی تۆپی پێی نێودەوڵەتی ‘فیفا’ بکات، پاشان داواکە بۆ یەکێتیی تۆپی پێی ئەوروپا بەرز دەکرێتەوە.
رۆژنامەکە دووپاتیکردووەتەوە، دوو ساڵ پێش ئێستا، ریال مەدرید هەوڵیدا ناوی یانەکەی لە پرێمەرلیگ تۆماربکات، بەڵام یاساکانی پرێمەرلیگ رێگربوون.
چوارشەممە لە یاریی گەڕانەوەی پاشکۆی گەیشتن بە قۆناخی 16ی چامپیۆنزلیگ، لە سانتیاگۆ بێرنابیۆ رووبەڕووی مانچێستەر سیتی دەبێتەوە. مەدرید یاریی چوونی 3-2 بردەوە.