ئینگلتەراگرنگترین

دوای سەردەمی فێرگسن؛ ئامۆریم خراپترینە

Yariga App

یاریگا –

زمانی ژمارەکان دەیسەلمێنن روبن ئامۆریم بەراورد بە راهێنەرەکانی پێش خۆی، خراپترینیانە لەوەتەی ئەرکەکەی لە مانچێستەر یونایتد پێسپێردراوە.

ئامۆریم کە دوای رۆیشتنی ئێریک تێن هاخ ئەرکەکەی وەگرت، یەکەم یاریی خۆی لە پرێمەرلیگ لە 24ی نۆڤێمبەری ساڵی رابردوو کە بەرامبەر وۆڵڤز 1-1 یەکسانبوون. لە دووەم یارییشدا توانی هیوایەکی گەورە لای هاندەرانی یانەکە دروستبکات کاتێک توانی 4-0 لە ئێڤەرتن بباتەوە. لەوەبەدوا، ئەنجامەکانی ناوبراو رووی لە داکشانکرد.

بەگوێرەی ئامارێک کە تۆڕی هەواڵی سکای سپۆرتس بڵاویکردووەتەوە، لەنێو ئەو 7 راهێنەرە هەمیشەییەی لەدوای وازهێنانی سێر ئالێکس فێرگسن لە 2013 ئەرکی سەرپەرشتی یانەکەیان وەرگرتووە، ژمارەکانی روبن خراپترینیانە.

بەگوێرەی داتاکەی سکای کە بۆ 13 یاریی سەرەتای ئەو راهێنەرانە وەریگرتووە، خاڵەکانی ئامۆریم کەمترینە کە تەنها 14 خاڵە.

جۆزێ مۆرێنیۆی هاونیشتیمانی راهێنەرە پۆرتوگالیەکەی ئێستای مان یونایتدیش ناوی لە لیستەکەدایە وەک شەشەم راهێنەر کە کەمترین خاڵی لەو ژمارە یارییەدا کۆکدربێتەوە.

ئۆل گونار سۆڵشایەری نەرویجی باشترینی ناویانە. هیچ کام لەو راهێنەرانە نەیانتوانیوە نازناوی پرێمەرلیگ ببەنەوە و تەنها دوو جاریش توانیویانە پلەی دووەم بەدەستبهێنن.

لەو 13 یارییەی سەرەتای خۆیدا لە خولی ئینگلیزی، ئامۆریم تەنها چوار بردنەوە و دوو یەکسانبوونی هەیە. لە بەرامبەردا حەوت جار شکستیان چەشتووە.

ئەمشەویش لە 14هـەمین یاریی ئەو راهێنەرەدا کە هەفتەی 25ی خولەکەبوو، یانەکەی 1-0 بەرامبەر تۆتنهام دۆڕا و هێندەیتر بۆ پلەکانی خوارەوە دابەزین. ئێستا بە کۆکردنەوەی 29 خاڵ لە پلەی 15ی ریزبەندیەکەوەن. لە دوورییان بۆ ناوچەی دابەزین بۆ چامپیۆنشیپ تەنها هەردوو یانەی وێستهام و وۆڵڤز لەژێریانەوەن.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button