ئینگلتەراگرنگترین

ئاڕنۆڵد پێش ژمارەیەکی پێوانەیی ستێڤن جێراردی دایەوە

نەڕۆیشتنی بۆ ریال مەدرید ئەم ریکۆردەی بەدواوەبوو

Yariga App

یاریگا –

ئالێکساندەر ئاڕنۆڵد بوو بە خاوەنی ژمارەیەکی پێوانەیی ناوازە لە مێژووی لیڤەرپوول کاتێک وەک یاریزانی سەرەکی بەرامبەر وۆڵڤز یاریکرد.

ئەمشەو ئاڕنۆنڵد و هاوتیمەکانی لە میانی هەفتەی 25ی پرێمەرلیگ میوانداریی گورکەکانی ئینگلیزیان کرد و توانیان 2-1 شکستیانپێبهێنن.

بە بەشداریکردنی لەو یارییەدا، ئاڕنۆڵد وەک بچووکترین یاریزان لە تەمەنی 26 ساڵی و 132 رۆژیدا ژمارەی یارییەکانی خۆی لەگەڵ رێدز لە پرێمەرلیگ گەیاندە 250 و پێش ستێڤن جێراردی هاونیشتیمانی دایەوە.

پێش ئالێکساندەر، بچووکترین یاریزان گەیشتبێتە ئەو ژمارە لەگەڵ لیڤەر، جێراردی ئەفسانەی یانەکەبوو لە زستانی ساڵی 2006 لە تەمەنی 26 ساڵ و 200 رۆژیدا.

ئاڕنۆڵد کە هاوینی داهاتوو گرێبەستەکەی لەگەڵ لیڤەرپوول بەسەردەچێت، لە گواستنەوەکانی زستانەدا نزیکبوو لەوەی بگوازرێتەوە بۆ ریال مەدرید. بەڵام سەرەنجام لە ئانفیڵد مایەوە و چاوەڕێی پێشهاتەکان دەکات تا مێرکاتۆی هاوینە.

بابەتی زیاتر

Back to top button