ئینگلتەراگرنگترین

لە ئامارێکدا لە مێژووی پرێمەرلیگدا تەنیا مۆرینیۆ لەپێش ئارنە سڵۆتە

Yariga App

یاریگا –

لیڤەرپوول لەژێر راهێنەرایەتی ئارنە سڵۆتدا بەردەوامە لە درێژەدان بە ئەنجامە نایابەکانیان و ئەمشەویش 2-1 لە وۆڵڤزی بردەوە لە میانی هەفتەی 25ی پرێمەرلیگ.

سڵۆت کە دوای رۆشتنی یۆرگن کڵۆپ ئەرکەکەی وەرگرت، توانی خۆی لە دڵی هاندەرانی رێدز جێبکاتەوە و یانەکە لە دابڕان لە کێبڕکێکان بگەڕێنێتەوە شوێنی سروشتی خۆیان. ئەم وەرزە ژمارە و پێگەکانی یانەکە لە رکابەرێتیە نێوخۆیی و کیشوەرییەکانیشدا گەواهی لەسەر جێپەنجەی راهێنەرە هۆڵەندیەکە دەدەن.

بە بردنەوەکەی ئەمشەویان، لیڤەر توانی 60 خاڵ کۆبکاتەوە لە 25 هەفتەی یەکەمی سڵۆتدا وەک راهێنەر (18 بردنەوە، 6 یەکسانبوون و تەنها دۆڕاندنێک).

تاکە راهێنەرێک لە مێژووی خولی ئینگلیزیدا توانیبێتی لە هەمان ژمارەی یارییدا لە ئارنە سڵۆت خاڵی زیاتر کۆبکاتەوە، جۆزێ مۆرینیۆی پۆرتوگالیە سەروەختی یەکەم وێستگەی راهێنەرایەتیکردنی لە چێڵسی کە توانی لە 25 هەفتەی یەکەمیدا 64 خاڵ کۆبکاتەوە.

ئارسیناڵ بە 53 خاڵ نزیکترین رکابەری لیڤەرپوولن و لە پلەی دووەم دێن.

چوارشەممەی ئەم هەفتەیش کوڕانی سڵۆت لە ئەرکێکی قورسدا دەبنە میوانی ئاستۆن ڤێلا.

بابەتی زیاتر

Back to top button