عێراقکوردستانگرنگترین

هێرشبەرێکی نەورۆز تووشی پێکان بوو

Yariga App

یاریگا –

کلاودیۆ ماڕادۆنا هێرشبەری بەڕازیلی یانەی نەورۆز تووشی پێکان بووە و ماوەیەک لە یاریکردن دادەبڕێت.

کلاودیۆ ماڕادۆنا هێرشبەری بەڕازیلی یانەی نەورۆز لە هەژماری خۆی لە فەیبسووک رایگەیاندووە :’لە ئەژنۆم تووشی پێکان بووم، پێویستیم بە نەشتەرگەری نییە بەڵام ماوەیەک لە یاریکردن دادەبڕێم’.

ماڕادۆنا وێنەی ئەنجامی پشکنینەکانی و وێنەی خۆی لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی سلێمانی بڵاوکردووەتەوە، کە پشکنینی پزیشکی بۆ هێرشبەرەکەی نەورۆز دەکرێت.

ماڕادۆنا (30 ساڵان) لە یاریی دوێنێ بەرامبەر زەوڕا لە خولی ئەستێرەکانی عێراق لە پێکهاتەی سەرەکیدا بوو، لەو یارییە تووشی پێکان بووە و لە نیوەی دووەم لە خولەکی 60 یاریگای بەجێهێشت.

کلاودیۆ لەم وەرزەی خولی ئەستێرەکانی عێراق لە 17 یاری چوار گۆڵ و سێ ئەسیستی بۆ یانەکەی سلێمانی کردووە و دوو هەفتە لەمەوبەر گرێبەستەکەی تاوەکو هایونی 2027 لەگەڵ نەورۆز نوێکردەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button