ئینگلتەرا

مانچێستەر یونایتد پێکانی یاریزانێکی راگەیاند

Yariga App

یاریگا –

مانچێستەر یونایتد پێکانی ئاماد دیالۆ بەرگریکاری یانەکەی راگەیاند، بەمهۆیەوە چەند هەفتەیەک لە یاریگاکان دادەبڕێت.

مانچێستەر یونایتد بەفەرمی رایگەیاندووە ئاماد دیالۆ هێرشبەری کۆتدیڤواری یانەکەی لە گۆزینگی تووشی پێکان بووە، بەمهۆیەوە چەند هەفتەیەک لە یاریگاکان دادەبڕێت.

دیالۆی 22 ساڵان کە هاوینی رابردوو پەیوەندی بە ریزەکانی مانچێستەر یونایتد کرد، ئەم هەفتەیە لە مەشق و راهێنانەکانی یانەکەی تووشی پێکان بوو، کە لەم وەرزە لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان 9 گۆڵ و 7 ئەسیستی بە درێسی شەیتانە سوورەکان کردووە.

هێرشبەرە کۆتدیڤوارییەکە سەرەتای ساڵی 2021 پەیوەندی بە ریزەکانی مان یونایتد و ماوەیەک بە خواستن لە ریزەکانی سەندەرلاند و گلاسکۆ رینجەرز یاریی کردووە، کە لە بۆرسەی یاریزانان نرخی ئەو هێرشبەرە کۆتدیڤوارییە 25 ملیۆن یۆرۆیە.

بابەتی زیاتر

Back to top button