عێراقگرنگترین

پیتەر گورگیس بەفەرمی وەکو یاریزانی عێراقی تۆمارکرا

Yariga App

یاریگا –

پیتەر گورگیس وەکو یاریزانی خۆماڵی تەواوی رێکارە فەرمییەکان و بەڵگەنامە یاساییەکانی تەواوکران و بووە یاریزانی عێراقی.

فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق بەفەرمی رایگەیاندووە، رێکارە یاساییەکان و بەڵگەنامەکانی پیتەر گورگیس یاریزانی یانەی دهۆک تەواو کران، ئەو یاریزانە بۆ یاریکردن بۆ هەڵبژاردەی عێراق ئامادەیە و بەردەستە، دوای چاوەڕوانییەکی زۆر دواجار ئەو یاریزانە بووە عێراقی.

بە تۆمارکرانی پیتەر گورگیس لە ریزی یاریزانە خۆماڵییەکان، یانەی دهۆک ژمارەی یاریزانە پیشەگەرەکانی بۆ شەش یاریزان کەم دەبێتەوە و پیتەر بە یاریزانی عێراقی هەژمار دەکرێت، بەمەش دهۆک دەتوانێت گرێبەست لەگەڵ سیمۆن شەریف واژۆ بکات، کە دەمێکە لەگەڵ ئەو بەرگریکارەی خولی دانیمارکی گەیشتووەتە رێککەوتن، بەڵام بەهۆی ژمارەی یاریزانە پیشەگەرەکانی نەیدەتوانی گرێبەستی لەگەڵ واژۆ بکات.

پێشتر تۆڕی وەرزشی یاریگا بڵاویکردبووەوە، یانەی دهۆک چاوەڕێ دەکات پیتەر گورگیس ببێتە خاوەنی کارتی نیشتیمانی عێراقی بۆ ئەوەی بتوانێت وەکو یاریزانی خۆماڵی هەژماری بکات، ئینجا گرێبەست لەگەڵ سیمۆن شەریف بەرگریکاری یانەی هیلێرۆدی دانیمارکی واژۆ دەکات کە ئێستا بێ یانەیە و چاوەڕێی یانەی دهۆک دەکات.

تۆڕی وەرزشی یاریگا رایگەیاندبوو، سیمۆن شەریف دەبێتە دوایین گرێبەستی زستانەی یانەی دهۆک، بەڵام بەهۆی ئەوەی رێکارەکانی پیتەر گورگیس تەواو نەبوون، هێشتا دهۆک ناتوانێت یاریزانێکی دیکەی پیشەگەر زیاد بکات، بۆیە گرێبەستەکەی واژۆ نەکردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button