ئیسپانیاگرنگترین

فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانیا پێداچوونەوە بە سیستەمی هەڵسەنگاندنی ناوبژیواناندا دەکات

Yariga App

یاریگا –

فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانیا لە دۆخی ئێستای ناوبژیوانانی لالیگا نیگەرانە و دەیەوێت پێداچوونەوە بە سیستەمی هەڵسەنگاندنی ناوبژیوانان بکات.

رۆژنامەی مارکای ئیسپانی ئاشکرایکردووە، رافایل لۆزان سەرۆکی کاتی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانیا دەیەوێت گۆڕانکاریی لە پەیکەریی رێکخستنی سیستەمی ناوبژیوانان بکات، دەیەوێت پێداچوونەوە بە توانا و لێهاتووی ناوبژیوانان بکات، تەنانەت دەیەوێت پێداچوونەوە بەو کەسانەش بکات کە هەڵسەنگاندن بۆ ناوبژیوانان دەکەن.

مارکا راشیگەیاندووە، سەرۆکی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانیا دەیەوێت ئەو کەسانە ببنە هەڵسەنگێنەرانی ناوبژیوانان کە رابردوویان پاکە و روون و ئاشکران و لایەنگیری ناکەن، بۆ ئەوەیە بەلایەنی کەم بزانن ئەو ناوبژیوانانەی بۆ بەڕێوەبردنی یارییەکان باش و لێهاتوون.

Image

بابەتی زیاتر

Back to top button