ئینگلتەراگرنگترین

سڵۆت هۆکارێکی سەرەکی پێشەنگبوونی ئەم وەرزە ئاشکرا دەکات

راهێنەرە هۆڵەندییەکە شێوازێکی نوێی کۆمەڵایەتی پەیڕەو دەکات

Yariga App

یاریگا –

ئارنە سڵۆت، راهێنەری هۆڵەندی لیڤەرپوول پێی وایە قاوە خواردنەوە، بۆ بردنەوەی نازناوی پرێمەرلیگ، یارمەتی تیمەکەی دەدات.

سڵۆت لە نوێترین هەنگاویدا شوێنێکی تایبەتی بۆ قاوە خواردنەوە لە کەمپی مەشقی لیڤەرپوول درووستکردووە، یاریزانەکانی هەموو بەیانییەک لە دەوری یەک قاوە دەخۆنەوە، بیروڕا ئاڵوگۆڕ دەکەن و باسی ئامانجەکانی تیمەکە دەکەن. سڵۆت پێی وایە بەشێوەیەکی گشتی ئەم شێوازە قاوە خواردنەوەیە، یارمەتیداون زیاتر بەرەوپێش بچن.

سڵۆت لەبارەی قاوە خواردنەوەی بەیانیان دەڵێت

لە ساڵی هەشتاکان و نەوەدەکان، یاریزانان لە باڕ و پەبەکان کۆدەبوونەوە و پەیوەندییەکانیان پتەودەکرد. بەڵام ئێستا تۆپی پێ چووەتە ئاستێکی دیکە و پێویستە یاریزانان لە دەوری کووپێک کۆببنەوە.

سڵۆت لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا دەڵێت

ئێمە هەموو کات نانی بەیانیمان بەیەکەوە خواردووە. ئەوەی ئێستا گۆڕاوە، دروستکردنی شوێنێکی تایبەتی قاوە خواردنەوەیە بۆ یاریزانان و لێرە قسە لەگەڵ یەکتر دەکەن و کاتێکی خۆش بەسەر دەبەن. باوەڕم وایە پێویستە شوێنی مەشق و راهێنان، یاریزانان لە یەکتر نزیکبکاتەوە و پێویستە بەرنامەیەکی باشت هەبێت، تاوەکو ئەنجامی باش بەدەستبهێنیت.

راهێنەرە هۆڵەندییەکە لە دوای ئەم هەنگاوە پێی وایە یاریزانەکان زۆر باشتر لە وەرزی رابردوو لەگەڵ یەکدی هەڵسوکەوت دەکەن و لەڕووی دەروونییەوە ئارامتر بوون، بۆیە دەڵێت ئەوە گەورەترین دەستکەوتە کە دەمانتوانی بەدەستی بهێنین.

لیڤەرپوول لەم وەرزە بە سەرکردایەتی ئارنێ سڵۆت لە کۆی 24 یاریی یەکجار تووشی شکست بووە بە کۆ کردنەوەی 57 خاڵ لە پێشەنگی خۆلی ئینگەڵتەراوە دێت و  ئەمڕۆ لە گەڕی 25ی پرێمەرلیگ لە ئەنفیڵد رووبەڕووی وۆلڤز دەبێتەوە و بە سەرکەوتنی لە یارییەکەدا جیاوازی خاڵەکانی لەگەڵ ئاریسناڵی پلە دوو بۆ 7 خاڵ زیاد دەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button