ئه‌ڵمانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

بایرن میونشن دوا بڕیاری لەسەر داهاتووی کیمیچ داوە

میونشن پارێزگاری لە ئەستێرەکانی دەکات

Yariga App

یاریگا –

بایرن میونشن نایەوێت دەستبەرداری ئەستێرەکانی ببێت، بۆیە لە ماوەی رابردوودا گرێبەستی ئاڵفۆنسۆ دەیڤز و جەمال موسیالای نوێکردەوە.

کریستۆف فریوند، بەڕێوەبەری وەرزشی یانە باڤارییەکە دووپاتیدەکاتەوە، گفتوگۆکانی نوێکردنەوەی گرێبەستی جۆشوا کیمیچ بەرەوپێشچوون و لە چەند هەفتەی داهاتوودا، هەموو شتێک یەکلاییدەبێتەوە.

هێشتنەوەی کیمیچ کاری لە پێشینەی بەڕێوەبەری وەرزشی میونشنە، چونکە گرێبەستی ئێستای لە هاوینی داهاتوو بەسەردەچێت و ئێستا یاریزانەک دەتوانێت ئازادانە گفتوگۆ لەگەڵ هەر یانەیەکدا بکات.

دواجار کیمیچ لە هاوینی ساڵی 2021 گرێبەستەکەی تاوەکو هاوینی ساڵی 2025 نوێکردەوە، ئێستاش لە نوێکردنەوەی بۆ جاری دووەم نزیکە.

هەینی رابردوو، میونشن گرێبەستی موسیالای بۆ ماوەی پێنج ساڵ و نیو نوێکردەوە، پێشتریش گرێبەستی دەیڤز و مانوێل نۆیەر نوێکرابووەوە.

کیمیچ لە هاوینی ساڵی 2015 لە لایپزیگەوە پەیوەندی بە میونشن کرد، لەوساتەوە 432 یاریی کردووە و خاوەنی 43 گۆڵە. کیمیچ هەشت بۆندسلیگا و یەک چامپیۆنزلیگی لەگەڵ ئێف سی هۆڵیوود بردووەتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button