عێراقگرنگترین

فەرمی؛ چیدیکە سیستەمی ڤار لە خولی ئەستێرەکانی عێراق جێبەجێ ناکرێت

مەترسی هەیە بەهۆی قەیرانی داراییەوە پەخشی راستەوخۆی یارییەکان بوەستێت

Yariga App

یاریگا –

بەهۆی دواکەوتنی شایستە داراییەکانی کۆمپانیای جێبەجێکار لە گەڕی داهاتووەوە سیستەمی ڤار لە خولی ئەستێرەکانی عێراق جێبەجێ ناکرێت.

کۆمپانیای عشتار بۆ بەرهەمهێنانی و بەبازاڕکردنی وەرزشی کە سیستەمی ڤار لە خولی ئەستێرەکانی عێراق جێبەجێ دەکات، لە بەیاننامەیەکیدا رایگەیاندووە، بەهۆی دواکەوتنی شایستە داراییەکانیان لە گەڕێ بیست و یەکەمەوە چیدیکە سیستەمی ڤار لە خولەکە جێبەجێ ناکرێت.

کۆمپانیای جێبەجێکاری سیستەمی ڤار لە خولی ئەستێرەکانی عێراق لە بەیاننامەکەیدا ئاماژەی بەوە کردووە، لە دەتسپێکی وەرزەوە تاوەکو ئێستا شایستە داراییەکانیان بۆ گواستنەوەی پەخشی یارییەکان و جێبەجێکردنی سیستەمی ڤار وەرنەگرتووە، لەکاتێکدا قۆناخی یەکەمی خولەکە تەواو بووە و ئێستا لە قۆناخی دووەمداین.

کۆمپانیای عشتار لە بەیاننامەکەیدا راشیگەیاندووە، بەهۆی دواکەوتنی شایستە داراییەکانیان و زۆری خەرجی گواستنەوەی پەخشی یارییەکان، مەترسی هەیە لە هەر ساتێکدا پەخشی راستەوخۆی یارییەکانی خولی ئەستێرەکانی رابگرن.

لەم وەرزە بۆیەکەمجار لە مێژوودا سیستەمی ڤار لە خولی ئەستێرەکانی عێراق جێبەجێ دەکرێت، کە بە گوێرەی بەیاننامەکەی کۆمپانیای جێبەجێکار لە هەر یارییەکدا کارمەند و ئەندازیار لە گواستنەوە و جێبەجێکردنی سیستەمی ڤار کار دەکەن.

بابەتی زیاتر

Back to top button