
یاریگا –
یانەی ریال مەدرید هەڵمەتێکی چڕی دژی ناوبژیوانان و تەکنەلۆژیای ڤار ده‌ستپێكردووه، ناڕەزایی توندی به‌رامبه‌ر ئەو بڕیارانە دەربڕیوه كه لە یارییه‌كانی ئه‌م دواییه به‌رامبه‌ر ریال كراوه.
توڕەیی مەدرید دوا یارییه‌كه‌ی بەرامبەر ئۆساسونا زۆر زیاتر بوون، که یارییه‌كه 1-1 کۆتایی هات، هانده‌ران پێیان وایه ناوبژیوان زیاتر له دوو لێدانێكی سزای روون و ئاشکرای بۆ هه‌ژمار نه‌ركردوون، بەڵام بابەتەکە هەر بەوەوە نەوەستا، بەڵکو باسی بڕیارەکانی ناوبژیوان یارییەکانی پێشووش كراوه.
کەناڵی ریال مەدرید لەم وەرزەدا پێش هه‌ر یارییه‌ك گرتە ڤیدیۆییەکانی یارییەکانی پێشووی تیپەکەی پەخش ده‌كات،كه تیشک ده‌خاتە سەر ئەو هەڵانەی ناوبژیوانی کە بەرامبەر یانەی شاهانە كردوویه‌تی، هەروەها جەخت لەسەر پێویستی پێداچوونەوە بە سیستەمی ڤار ده‌كات.
الحكم مونتيرو يحتفل رفقة زملائه بغرفة الفار بهدف إيبار ضد ريال مدريد عام 2019.
فيديو كفيل بابعاد هذا الحكم عن إدارة مباريات ريال مدريد وايقافه من مزاولة المهنة.#OsasunaRealMadrid #LaLiga pic.twitter.com/Ffg2n6GPaw— أبو موسى| Abu Musa (@AbiqQ12003) February 15, 2025
كه‌ناڵه‌كه له دوای یاریی به‌رامبه‌ر ئۆساسۆنا ته‌نها به نیشاندانی هەڵەی ناوبژیوانان نەوەستاوه، بەڵکو ڤیدیۆیه‌كی بڵاوكردووته‌وه كه ده‌ركه‌وێت ناوبژیوان مونوێرا مۆنتێرۆ له‌گه‌ڵ یاریدەدەرەکانی تەوقە ده‌كات، دڵخۆشن به بڕیاره‌كانیان، ئه‌مه‌ش ده‌گه‌رێته‌وه بۆ ساڵی 2019 له یاریی ریال مه‌درید و ئیبار كه لێدانێكی سزای له سوودی ئیبار به‌رامبه‌ر ریال مه‌درید هه‌ژمر كردووه، كه‌ناڵه‌كه‌ش ئه‌مه وه‌ك پلان دژی ریال مەدرید تۆمەتبارکرد، هه‌روه‌ها هه‌موو ئه‌و دیمه‌نانه نیشان ده‌دات كه ناوبژیوانه‌كه دژی ریال مه‌درید بڕیاریداوه.
🚨 In 2019, the referee for today’s game Munuera Montero was seen in the VAR room celebrating a goal Eibar scored against Real Madrid.
— @marca pic.twitter.com/K0KatGD0UE
— Madrid Universal (@MadridUniversal) February 15, 2025
ئەم هەڵمەتەی مەدرید کاردانەوەی زۆری له مێدیای ئیسپانیای بەدوای خۆیدا هێنا، بەو پێیەی هەندێکیان به‌رگریان له‌و دیمه‌نه كرد هه‌ندێكیش دژی وه‌ستانه‌وه، بە لەبەرچاوگرتنی ئەو هەڵە دووبارەبووانەی ناوبژیوان به‌رامبه‌ر ریال مه‌درید ده‌یكه‌ن،هەندێکی دیكه‌ش وەک هەوڵێک بۆ فشارخستنە سەر ناوبژیوانان و کاریگەرییان لەسەر بڕیارەکانی داهاتوویان زانیوه.
مترجم || تقرير من قناة ريال مدريد عن حكام مباراة ريال مدريد ضد لاس بالماس و هم مونويرا مونتيرو و غونزاليس فويرتس الذين يملكون تاريخ حافل بالاخطاء على ريال مدريد . pic.twitter.com/BbQwr6TWJH
— ؏ــﻼء (@Alaabakeermedia) September 27, 2023
رۆژنامه‌ی ئۆكه‌ی ئیسپانی ده‌لێت،بە دڵنیاییەوە ئەم هەڵمەتە کاریگەری گەورەی لەسەر تۆپی پێی ئیسپانیا دەبێت، چونکە پێشبینی دەکرێت گرژییەکانی نێوان ریال مەدرید و ناوبژیوانان زیاتر بکات، له‌وانه‌یه ببێتە هۆی مشتومڕی زیاتر لەسەر سیسته‌می ڤار.
دوای کۆتایی هاتنی یارییەکە، كه‌ناڵی ریال مه‌درید رایگه‌یاند، ئاهەنگی دووەمین ساڵیادی نێگریرا ترسناکە، ئۆساسۆنا دەیتوانی لەگەڵ ٩ یاریزان یاری بکات، سێ لێدانی سزا هه‌ژمار نه‌كرا، مونوێرا هەوڵدەدات شایستەی خۆی بسەلمێنێت بۆ ناوبژیوانی یاری کۆتایی جامی شا، شەرمەزارییە ئه‌م كارانه‌ی ناوبژیوان ده‌یكات.