فشاری دارایی سەر بارسێلۆنا تەواو نەبووە و هۆشداری پێدەدرێت
رۆژنامەی سپۆرت وردەکاری نوێ بڵاودەکاتەوە

یاریگا –
پێدەچێت کێشەکانی دارایی بارسێلۆنا بە ئاسانی چارەسەرنەبن، ئێستا داواکاری نوێی دارایی لە بارسا دەکرێت.
رۆژنامەی سپۆرت بڵاویکردووەتەوە، بارسێلۆنا ناچارکراوە لە بازاڕی گواستنەوەی هاوینەی داهاتوودا، لایەنی دارایی خۆی زۆر باشتر بکات و پەندی رێساکانی یاریی خاوێن ببێت.
هەرچەندە بارسێلۆنا لە 3ی یەنایەر/کانوونی دووەمی رابردوودا، بەگوێرەی یاسای 1:1 کارەکانی دارایی دەکات، بەڵام داواکارییەکان زۆرن و بارسا ناچارکراوە پەیوەستییان ببێت.
بەگوێرەی زانیارییەکانی رۆژنامە کاتالوونییەکە بێت، بارسێلۆنا دەبێت سنووری مووچەی یاریزانانی کەمبکاتەوە، لە ئەگەری هێنانی یاریزانی نوێش، دەبێ ئاگاداری سنووری مووچەی یاریزانان بێت.
بارسێلۆنا ئامادەکاری بۆ چوونە دەرەوەی ئانسو فاتی دەکات، ئەمەش فشاری سەر گەنجینە یانەکە کەمدەکاتەوە، بەڵام هەوڵەکان بۆ گواستنەوەی جۆناسان تا، بەرگریکاری بایەر لیڤەرکوزن گەیشتووەتە ئاستێکی پێشکەوتوو، بۆیە بارسا ناچارە دەستبەرداری ئاندرێس کریستێنسێن یاخود ئیناکی پێنا ببێت، چونکە گرێبەستی رۆناڵد ئاراوخۆ نوێکردووەتەوە و هیچ ئەگەرێک بۆ چوونە دەرەویە نەماوە.
👀 El Barça requiere generar ‘fair play’ pese a estar con la regla 1:1
✍ @sergisoleMD https://t.co/y7Frhkd9lJ
— Mundo Deportivo (@mundodeportivo) February 16, 2025
یاسای 1:1 چییە؟
بەگوێرەی یاسای 1:1 یانەکان لەبەرامبەر بەدەستهێنانی هەر یۆرۆیەک دەتوانن یۆرۆیەکی دیکە خەرج بکەن.
بەڵام بارسێلۆنا ئێستا بە یاسای 4:1 کار دەکات، کە لەبەرامبەر بەدەستهێنانی 4 یۆرۆ ئینجا بۆی هەیە یۆرۆیەک خەرج بکات.
یاسای 4:1 کێشەی گەورەی بۆ بارسێلۆنا دروستکردووە، چوونکە بۆ گواستنەوەی یاریزانێک پێویستی بە بەدەستهێنانی داهاتێکی زۆرە و دەبێت چوار هێندەی یانەیەکی دیکە داهات کۆبکاتەوە.
بارسێلۆنا دەیەوێت لە رێگەی رێککەوتنە نوێیەکەی لەگەڵ کۆمپانای نایکی جارێکی دیکە دۆخی دارایی ئاسایی بکاتەوە و لە وەرزی نوێوە بتوانێت بە یاسای 1:1 کار بکات.