ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

ماتێتا بووەتە ئامانجی گەورەکانی ئیسپانیا

لەوانەیە دوا وەرزی ماتێتا بێت لە پرێمەرلیگ

Yariga App

یاریگا –

لەوانەیە ژان فیلیپێ ماتێتا دوا مانگەکانی لە پرێمەرلیگ بەسەرببات و بۆ وەرزی داهاتوو، کاروانێکی نوێ دەستپێبکات.

هێرشبەری فەڕەنسی و کریستال پاڵاس، بووەتە ئامانجی نوێی ئاتلێتیکۆ مەدرید. تۆڕی فیچاخێس بڵاویکردووەتەوە، دیێگۆ سیمیۆنی بە ئاستی ئێستای هێڵی هێرشبەری رازینییە و دەیەوێت بۆ وەرزی داهاتوو، بیکاتە هێزی لەڕادەبەدەر.

پاڵاس زۆر باش لە بەهای یاریزانەکە تێگەیشتووە و دەزانێت، پارێزگاریکردن لە تواناکانی یاریزانەکە ئاسان نییە. بەگوێرەی زانیارییەکانی فیچاخێس، بەهای گواستنەوەی ماتێتا دەگاتە 50 ملیۆن یۆرۆ.

سەرەڕای گرانی بەهاکەی، بەڵام ئاتلێتیکۆ سوورە لەسەر گواستنەوەی بۆ قەڵای مێترۆپۆلیتانۆ.

ماتێتا پێشتر یاریی بۆ یانەکانی شاتوورۆ، لیۆن، لۆ هاڤەر و ماینز کردووە. لە ماوەی سێ ساڵدا 34 گۆڵی لە سەرجەم پاڵەوانیەتییەکان بۆ پاڵاس کردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button