ئیتاڵیاگرنگترین

پریڤیوی یاریی یوڤێنتوس V ئینتەر میلان؛ دوا هەواڵ و پێكهاتەی پێشبینیكراو

پێکهاتەی پێشبینیکراو، دوا هەواڵ، ئەوەی پێویستە لەسەر یارییەکە بیزانیت

Yariga App

یاریگا –

ئەمڕۆ لە یاریی لووتكەی هەفتەی 25ی سێریا ئەی یوڤێنتوس میوانداری ئینتەر میلان دەكات.

وا بڕیارە ئەمڕۆ یەكشەممە كاتژمێر 22:45 بە كاتی كوردستان یوڤێنتوس لە یاریگای خۆیدا میوانداری ئینتەر میلان بكات، لە میانی یارییەكانی هەفتەی 25ی سێریا ئەی.

پڕۆفایلی یاری

پڕۆفایلی یارییەكە لە ئەپڵیكەیشنی یاریگا وەرگیراوە

یوڤێنتوس لەم وەرزەی سێریا ئەی 24یاریی كردووە ودە یاریی بردووەتەوە و 13 یارییش یەكسان بووە و یەك یارییش دۆڕاوە.

بە كۆكردنەوەی 43 خاڵ لە ریزبەندی پێنجەمی سێریا ئەی دێت.

لەبەرامبەردا ئینتەر میلان لە 24 یارییدا شازدە یاریی بردووەتەوە و شەش یاریی یەكسان بووە و دوو یارییش دۆڕاوە.

بە كۆكردنەوەی 54 خاڵ لە ریزبەندی دووەمی سێریا ئەی دێت.

لە مێژوودا هەردوو یانە 239 جار رووبەڕووی یەک بوونەتەوە لە 109 یاریی یوڤێنتوس براوە بووە، 70 یارییش ئینتەر و لە 60 یاریی یەكسان بوون.

یوڤێنتوس 350 گۆڵی كردووە و ئینتەریش 292گۆڵ.

هەواڵی پێكانی یاریزانەكان

یوڤێنتوس بە بێ كالۆلو، دۆگلاس، كابال، برێمەرو مێلیك رووبەرووی ئینتەر میلان دەبێتەوە.

لە بەرامبەردا ئینتەر بە بێ دی جێنارۆ رووبەرووی یوڤێنتوس دەبێتەوە.

پێکهاتەی پێشبینیکراوی یوڤێنتوس

گریگۆریۆ

ویا، گاتی، ڤیێگا، ساڤۆنا

كۆپمێینەرس، لۆكاتێلی

گۆنزالێز، مەككەینی، یڵدز

كۆلۆ موانی

پێکهاتەی پێشبینیکراوی ئینتەر میلان

سۆمەر

پاڤارد، ئاچێربی، باستۆنی

دارمیان، بارێلا، چالهانئۆغلۆ، میختاریان، ئوگوستۆ

تورام، لاوتارۆ مارتینێز

بابەتی زیاتر

Back to top button