ئینگلتەراگرنگترین

پریڤیوی یاریی تۆتنهام V مانچێستەر یونایتد؛ دوا هەواڵ و پێكهاتەی پێشبینیكراو

پێکهاتەی پێشبینیکراو، دوا هەواڵ، ئەوەی پێویستە لەسەر یارییەکە بیزانیت

Yariga App

یاریگا

ئەمڕۆ لە یاریی لووتكەی هەفتەی 25ی پرێمەرلیگ تۆتنهام لە یاریگای خۆیدا میوانداری مانچێستەر یونایتد دەكات.

وا بڕیارە ئەمڕۆ یەكشەممە كاتژمێر 19:30 بە كاتی كوردستان تۆتنهام لە یاریگای خۆیدا میوانداری مانچێستەر یونایتد بكات، لە میانی یارییەكانی هەفتەی 25ی پرێمەرلیگ.

پڕۆفایلی یاری

پڕۆفایلی یارییەكە لە ئەپڵیكەیشنی یاریگا وەرگیراوە

هەردوو یانە زلهێزەكەی ئینگلتەرا لەم وەرزەدا بە بارودۆخێكی سەختدا  تێپەڕدەبن بە جۆرێك لە ریزبەندی 13 و 14ی پرێمەرلیگ دێن.

تۆتنهام لەم وەرزەی پرێمەرلیگدا لە 24 یاریی هەشت یاریی براوە بووە سێ یاریی یەكسان بووە و 13یاریش دۆڕاوە.

بە كۆكردنەوەی 27 خاڵ لە ریزبەندی چواردەی پرێمەرلیگ دێن.

لە بەرامبەردا مانچێستەر یونایتد لە 24 یارییدا هەشت یاریی براوە بوون، پێنج یاریی یەكسان بوون و11 یارییش دۆڕاون.

بە كۆكردنەوەی 29خاڵ لە ریزبەندی 13ی پرێمەرلیگ دێن.

هەواڵی پێكانی یاریزانەكان

 ئانج پۆستێكۆگلو تواناكانی گوگلیلمۆ ڤیكاریۆی ئیتاڵی و گۆڵپارێزی سەرەكی یانەكەی بۆ گەڕاوەتەوە.

تۆتنهام بە بێ جەیمس مادیسن، جۆنسن، سۆلانكی، ئۆدۆبێرت، رۆمێرۆ، یودۆگی، ڤان دی ڤێن و وێرنەر رووبەرووی مانچێستەر یونایتد دەبێتەوە.

لەبەرامبەردا مانچێستەر یونایتد بۆ ئەو یارییە لە تواناكانی لیساندرۆ مارتینێز، كۆبی مەینوو، مەیسن ماونت، لوك شۆو و جۆنی ئیڤانز بێ بەش دەبێت.

پێکهاتەی پێشبینیکراوی تۆتنهام

ڤیكاریۆ

پۆرۆ، دانسۆ، دەیڤس، سپێنس

بێسووما ، بێنتانكور

كۆلۆسێڤسكی، سار، سۆن

ماتیس تێل

پێکهاتەی پێشبینیکراوی مانچێستەر یونایتد

ئۆنانا

لێنی یۆرۆ، ماگوایەر، مەزراوی

دۆرگو، كاسێمیرۆ، برۆنۆ، دالۆت

زیركزی، هۆیڵوند، گارناچۆ

بابەتی زیاتر

Back to top button