
یاریگا –
ئەمڕۆ لە یارییەكی دیكەی هەفتەی 25ی پرێمەرلیگ لیڤەرپوول میوانداری وۆڵڤز دەكات.
وابڕیارە ئەمڕۆ یەكشەممە كاتژمێر 17:00 بەكاتی كوردستان لیڤەرپوول لە یاریگای ئانفیڵدی تایبەت بە خۆی میوانداری وۆڵڤز بكات، لە میانی یارییەكانی هەفتەی 25ی پرێمەرلیگ.
پڕۆفایلی یاری

لیڤەرپوولە تۆقێنەرەكەی ئارنە سڵۆت لەم وەرزەدا بە بەهێزی دەستیانپێكردووە و پاڵێوراوێكی سەرەكی بردنەوەی نازناوەكانە.
یاریی رابردوو و لە دێربی مێرسیسایددا لە كۆتا خولەكەكان لەلایەن ئێڤەرتنەوە گۆڵی یەكسانیان لێكرا و دوو خاڵی گرنگیان لەدەستدا.
لیڤەرپوول لەم وەرزەدا لە 24 هەفتەی پرێمەرلیگ توانیویانە 17 یاریی ببەنەوە و 6 یاریی یەكسان بن و یارییەكیش بدۆڕێن.
بە كۆكردنەوەی 57 خاڵ پێشەنگی ریزبەندی پرێمەرلیگیان گرتووە.
لە بەرامبەردا وۆڵڤز لە ناوچەی دابەزین نزیكن و لە 24 یارییدا پێنج یارییان بردووەتەوە چوار یاریی یەكسان بووە و 15 یارییش دۆڕاوە.
بە كۆكردنەوەی 19 خاڵ لە ریزبەندی 17 پرێمەرلیگ دێن.
هەواڵی پێكانی یاریزانەكان
لیڤەرپوول بە بێ كورتیس جۆنس، كۆدی خاكپۆ و جۆ گۆمێز رووبەرووی وۆڵڤز دەبێتەوە.
لە بەرامبەردا وۆڵڤز بە بێ ستراند لارسن، هوانگ، مۆسكێرا، ئینسۆ و ساسا كالادزیچ رووبەرووی لیڤەر دەبێتەوە.
پێکهاتەی پێشبینیکراوی لیڤەرپوول
ئالیسن
ئارنۆڵد، كۆناتێ، ڤان دایك، سیمیكاس
گراڤنبێرخ، ماك ئالیستەر
سەڵاح، سۆبۆسلای، دیاز
نونێز