ئینگلتەراگرنگترین

ئێدەرسن ریکۆردێکی مێژوویی لە پرێمەرلیگ بە ناوی خۆیەوە نووسی

Yariga App

یاریگا –

ئێدەرسن مۆرایش گۆڵپارێزی مانچێستەر سیتی خۆی کرد بە خاوەنی ژمارەیەکی پێوانەیی ناوازە لە مێژووی یارییەکانی پرێمەرلیگ.

لە میانی هەفتەی 25ی خولی ئینگلیزی مانچێستەر سیتی میوانداریی نیوکاسڵی کرد لەکاتێکدا هەردوو یانە بە نیازی وەرگرتنی پلەی چوارەمی ریزبەندیی چوونە یاریگا. بەڵام خاوەن ماڵ 4-0 میوانەکەی تووشی شکستێکی قورسکرد. کوڕانی پێپ گواردیۆلا دوای ماوەیەکی زۆر دوورکەوتنەوە لە پێگەکانی چامپیۆنزلیگ، جارێکیتر گەڕانەوە نێو چوار یەکەمەکە.

گۆڵی یەکەمی یارییەکە لە رێگەی عومەر مەرمووشەوە و بە ئەسێستێکی ئێدەرسن تۆمارکرا، ئەوە پێش ئەوەی ئەستێرە میسڕیەکە هەر لە گێمی یەکەمدا بیکات بە هاتریک.

ڤیدیۆی ئەسێستەکەی ئێدەرسن و گۆڵەکەی مەرمووش:

ڤیدیۆ؛ گۆڵی یەکەمی مانچێستەر سیتی بەرامبەر نیوکاسڵ

بەو ئێسستە، گۆڵپارێزە بەڕازیلیەکە کۆی ئەسێستەکانی لە رکابەرێتیەکانی پرێمەرلیگ گەیاندە 6 و پێش پاوڵ رۆبنسنی دایەوە.

ئەوەی تایبەتترە بۆ ئێدەرسن، ناوبراو بە ئەنجامدانی 266 یاریی و کەمتر لە 109 یاریی لە رۆبنسن توانی بگات بە ئەسێستی ژمارە 6 لە یارییەکانی ئەو خوله. هاوکات 3 لە ئەسێستەکانی گۆڵپارێزەکەی سیتی لە میانی یارییەکانی تەنها لەم وەرزە بووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button