ئه‌وروپائیسپانیافه‌ره‌نسا

“ئەمساڵیش نەیکات، ساڵێکیتر مباپێ بە دڵنیاییەوە پێوەندیی بە ڕیاڵەوە دەکات”

یاریگانێت- ڕۆبێرت پیرێسی یاریزانی پێشووتری هەڵبژاردەی فەڕەنسا بە جۆرێک لە دڵنیاییەوە دەڵێت کیلیان مباپێ درێسی سپی ڕیاڵ دەپۆشێت.

لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ ڕادیۆی La W لە پرسیارێکدا دەربارەی داهاتووی هاونیشتیمانییەکەی دەڵێت: “ئەو زیرەکە، دەزانێت پێویستە لە داهاتوودا چی بکات. پێموابێ ئێستا لە تەمەنێکی وەها گونجاودایە کە ڕوو بکاتە ڕیاڵ مەدرید. ئەگەر ئەمساڵیش نەبێت، ئەوە وەرزی دوای ئەوە “2020” بە دڵنیاییەوە هەر پێوەندییان پێوە دەکات.”

لەگەڵ ئەوەشدا، پیرێس هۆشداریی دەداتە مباپێی لاو و دەڵێت: “بەڵام لەنێوان ڕیاڵ و PSG جیاوازییەکی گەورە هەیە، ئەویش فشارەکانە. یاریکردن لەوێ ئاسان نییە. ڕیاڵ باشترین یانەی جیهانە، بەڵام دەبێت بزانیت کە هاندەرانیان پشتت دەگرن، دەتخەنە ژێر فشارەوە. ئەوە لە پاریسدا بوونی نییە. هاندەرانی ڕیاڵیش پێویستە زۆر بەئاگابن لەگەڵیدا، چونکە هێشتا تەمەنی 20 ساڵە.”

لەگەڵ هەڵکشانی ئاستە بەرزەکەیدا، مباپێ یەکێکە لەو ناوانەی بەردەوام بە ڕیاڵەوە دەبەسترێتەوە، بۆچوونەکان لەم بارەیەوە زیاتر بوون کاتێک زینەدین زیدان گەڕایەوە پۆستی ڕاهێنەرایەتی یانەکە.

پیرێس سەروەختی یاریکردنی لە ئارسیناڵ

Back to top button