
یاریگا –
یانەی مانچێستەر یونایتد گورزێکی کاریگەری بەرکەوت بە دوورکەوتنەی یاریزانێکی تا کۆتایی وەرزەکە.
کریس ویڵەری رۆژنامەنووس لە دەیلی مەیڵی بەریتانی بڵاویکردەوە کە ئاماد دیالۆ لە راهێنانەکانی مان یونایتد لە پاژنەی پێیدا پێکان درووستبووە و ئەگەری هەیە تا کۆتایی وەرزەکە نەگەڕێتەوە.
ئەو رۆژنامەنووسە ئەوەشی نووسیوە کە ئەگەرچی هێشتا هەڵسەنگاندنی ورد ماوە بارودۆخی دیالۆ دیاریبرکێت، بەڵام هێشتا ئەو یاریزانە دووچاری دوورکەوتنەوەیەکی ماوەدرێژ دەبێتەوە.
Exclusive: Amad Diallo could miss the rest of the season after suffering ankle ligament damage in training ++ still being assessed but faces lengthy layoff ++ Mainoo out for a number of weeks and Ugarte and Collyer to miss Spurs too #mufc https://t.co/YFbQhsS4ot
— Chris Wheeler (@ChrisWheelerDM) February 15, 2025
هەر دوابەدوای زانیاریی سەرچاوەکە، خودی ئەستێرە ئینگلیزیەکەش بە پۆستێک لە ئینستاگرامی خۆیەوە پێکانەکەی راگەیاند و بە “نیگەرانیەکی قووڵ”ی وەسفکرد لەم ساتەی وەرزەکەدا و نووسی
بەوپەڕی نیگەرانیەوە و لەم ساتەوەختەی وەرزەکەدا ئەمە دەنووسم. بەداخەوە، بەهۆی پێکانەوە بۆ ماوەیەک دووردەکەومەوە. بەڵام لە هەرکاتێکیتر بەهێزتر دەگەڕێمەوە. ئێستا کاتی ئەوەیە لە دەرەوە هانی یاریزانەکان بدەم. هێشتا زۆر شت ماوە لەپێناویدا یاریی بکەین.
لای خۆیەوە فابریزۆ رۆمانۆ هەمان زانیاریی کریس ویڵەری بڵاوکردووەتەوە باس لە دوورکەوتنەوەی ماماد دەکات بۆ سێ مانگ.
ئەم وەرزە، بەتایەبت لەژێر سەرپەرشتی روبن ئامۆریم، یاریزانەکەی باڵی راست یەکێکە لە رەگەزە سەرەکیەکانی مان یونایتد. لە 37 یاریی لەسەرجەم پاڵەوانێتیەکاندا توانیویەتی 9 گۆڵ دروستبکات لەگەڵ 7 ئەسێست. ئەوە سەرەرای خراپی دۆخی تیمەکە.