کوردستانگرنگترین

فیدراسیۆنی تۆپی پێی کوردستان سزایەکانی یاریی ئاکرێ و هەولێری راگەیاند

ئاکرێ سێ یاری لە یاریگای خۆی بەبێ هاندەرانی دەکات

Yariga App

یاریگا –

فیدراسیۆنی تۆپی پێی کوردستان سزایەکانی یاریی ئاکرێ و هەولێری راگەیاند، کە لەو یارییە گرژی و ئاڵۆزی لە نێوان هاندەران و یاریزانانی هەردوولا روویدا.

فیدراسیۆنی تۆپی پێی کوردستان رایگەیاندووە، یانەی ئاکرێ بەهۆی هەڵسوکەوتەکانی هاندەرانی سێ یاری لە یاریگای خۆی بەبێ هاندەران دەکات و بە پێبژاردنی دوو ملیۆن دیناریش سزا دەدرێت، سەڵاح حەسەن یاریزانی ئاکرێ بۆ یەک یاریی سڕ دەکرێت و ملیۆنێک دیناریش دەژمێرێت.

دەربارەی یاریی نێوان یانەی ئاکرێ و یانەی هەولێر لە گەڕی 17ـەی خولی نایابی کوردستان، بە هۆی شەڕ و ئاژاوەی دوای یاریەکە بڕیاردرا:

یەکەم: بەپێی پەڕاوی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان (بەندی 13 _ تۆماری سزاکان_ جەماوەر _ خاڵی حەوتەم(ب+ج) ) ئەنجامدانی (3 یاری) یانەی ئاکرێ بەبێ هاندەر لە نێو یاریگای خۆی، پێبژاردنی بەبڕی 2000000 دووملیۆن دینار.

دووەم: بەهۆی هەڵسووکەوتی ناشیاوی دوور لەگیانی وەرزشی راگرتنی (سەڵاح حەسەن) یاریزانی یانەی ئاکرێ بۆ یەک یاری و لەگەڵ مانەوەی کارتە سوورەکەی، پێبژاردنی بەبڕی 1000000 یەک ملیۆن دینار.

بابەتی زیاتر

Back to top button