
یاریگا –
تیروپشکی یارییەکانی وەرزی نوێی خولی پلە دووی کوردستان بە بەشداریی 20 یانە راکێشرا، یانەکان دابەشی دوو کۆمەڵە کران.
بەگوێرەی سیستەمی خولەکە بۆ وەرزی نوێی خولی پلە دووی کوردستان، هەر کۆمەڵەیەک لە 10 یانە پێکدێت و بە یەک قۆناخ خاوەنی پلەی یەکەم و دووەمی هەر کۆمەڵەیەک دەگەنە قۆناخی پاشکۆ.
یارییەکانی گەڕی یەکەم رۆژی 15ـی مانگی داهاتوو دەکرێن و هەر پێنج رۆژ جارێک گەڕێک بەڕێوە دەچێت، کە لە قۆناخی پاشکۆدا پلەی یەکەمی هەردوو کۆمەڵە رووبەڕوو دەبنەوە و براوەیان دەگاتە خولی پلە یەک، دۆڕاویشیان رووبەڕووی براوەی یاریی نێوان پلەی دووەمی هەردوو کۆمەڵەکە دەبێتەوە و بلیتی دووەم بۆ گەیشتن بە ریزی یانە پلە یەکەکان یەکلا دەکەنەوە.
کۆمەڵەی یەکەم: خەڵاتی پێنجوێن، مەخموور، سەنگەسەر، هەریر، شارەزوور، خانەقین، شیلادزێ، سنوور، ئاسۆ، بەردەڕەش
کۆمەڵەی دووەم: برووسک، خەبات، حاجیاوا، بەختیاری، خەلیفان، باوەنوور، باتیفا، هەڵەبجەی شەهید، پەروەردە، شێخان
خشتەی یارییەکانی گەڕی یەکەمی خولی پلە دووی کوردستان (15/03/2025)
کۆمەڵەی یەکەم
برووسک × بەختیاری
خەبات × خەلیفان
هەڵەبجەی شەهید × شێخان
حاجیاوا × پەروەردە