ئینگلتەراگرنگترین

سەرۆکی کۆریای باکوور پەخشکردنی یارییەکانی تۆتێنهام لە وڵاتەکەی قەدەخە دەکات

هەر یارییەکی پرێمەرلیگ دوای چوار مانگ لە کۆریای باکوور پەخش دەکرێت

Yariga App

یاریگا –

کیم جۆنگ ئون سەرۆکی کۆریای باکوور بڕیاریداوە پەخشکردنی یارییەکانی تۆتێنهام هۆتسپێرس و دوو یانەی دیکەی پرێمەرلیگ لە وڵاتەکەی قەدەخە بکات، سەیرکردنی یارییەکانی تۆپی پێ لەو وڵاتە تەواو جیاواز و سەیرە.

رۆژنامەی گاردیانی بەریتانی بە پشتبەستن بە زانیارییەکانی تینک تانکی سەنتەری ستیمسنی ئەمریکی ئاشکرایکردووە، کیم جۆنگ ئون سەرۆکی کۆریای باکوور لەبارەی پەخشکردنی یارییەکانی تۆپی پێ چەند رێسا و یاسایەکی تایبەتی داناوە، یەکێک لەو یاسایانە قەدەخەکردنی پەخشکردنی ئەو یارییانەیە کە یاریزانانی کۆریای باشوور بەشداریی تیادا بکەن، بە بڕیاری سەرۆکی وڵاتەکە پەخشکردنی یارییەکانی تۆتێنهام هۆتسپێرس و وۆلڤەرهامتن و برێنتفۆرد لە کۆریای باکوور قەدەخەیە.

This means Spurs who are captained by Son Heung-min (pictured) are never shown on North Korea's version of Match of the Day.

لەبەر ئەوەی سۆن هیونگ مین لە تۆتێنهام هۆتسپێرس، هوانگ هی چان لە وۆلڤەرهامتن و کیم جی سوو لە برێنتفۆرد یاریی دەکەن، کەناڵی KCTV لە کۆریای باکوور پەخشی یارییەکانی ئەو سێ یانەیەی پرێمەرلیگ ناکات، کە بەگوێرەی یاساکانی ئەو وڵاتە هەر یارییەکی پرێمەرلیگ دوای چوار مانگ لە بەڕێوەچوونی ئینجا پەخش دەکرێت، واتە ئێستا لە کۆریای باکوور پەخشی ئەو یارییانە دەکرێن کە لە مانگی ئەیوول/ سێپتێمبەری رابردوو لە دەستپێکی خولەکە کراون، لەکاتێکدا ئێستا پرێمەرلیگ لە قۆناخی دووەمدایە.

Last year, coverage also left out Hwang Hee-chan (pictured) of Wolverhampton Wanderers and Kim Ji-soo, a defender who plays for Brentford.

بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی لە کۆریای باکوورەوە بۆ دەرەوەی وڵاتەکە دزەیان کردووە، لەو وڵاتە پەخشی یارییەکانی مۆندیال، چامپیۆنزلیگ و پرێمەرلیگ و خولە بەهێزەکانی ئەوروپا دەکرێن، بەڵام هەر یارییەک لەو وڵاتەکە لە 90 خولەکەوە بۆ 60 خولەک کەم دەکرێتەوە، چونکە لەو وڵاتە بەفەرمی مافی پەخشی یارییەکان ناکڕێتەوە، بەڵکو کەناڵی فەرمی کۆریای باکوور بەبێ ئەوەی مافی پەخشی یارییەکان بکڕێتەوە، یارییەکان پەخش دەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button