![](https://yariga.net/wp-content/uploads/2025/02/GY1aJJ1WsAQ9Nl8-780x470.jpg)
یاریگا –
یانه‌ی بارسێلۆنا رووبەڕووی کێشە بووەتەوە لە نوێکردنەوەی گرێبەستی یەکێک لە یاریزانە سەرەکییەکانی، ئه‌مه‌ش به‌هۆی یاسایی دارایی خاوێن.
بارسێلۆنا پلانی ئه‌وه‌ی داناوه، كه گرێبه‌ستی یاریزانه لاوه‌كانی نوێ بكاته‌وه، به‌ڵام به‌هۆی یاسایی دارایی خاوێن كێشه‌ی بۆ دروست بووه‌له نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌ستی به‌رگریكاری یانه‌كه‌ی ئینیگۆ مارتینێز.
رۆژنامه‌ی ماركا ئاشكرایكردووه، بەرگریکارە باسکییەکە بڕگەیەک لە گرێبەستەکەی هەیە کە رێگەی پێدەدات بە شێوەیەکی ئۆتۆماتیکی گرێبه‌سته‌كه‌ی نوێبکاتەوە ئەگەر لانیکەم 45 خولەک لە 60٪ی یارییەکانی بارسێلۆنا لەم وەرزەدا یاری بکات.
El Barça sigue sin ‘Fair Play’ para renovar a Íñigo Martínez https://t.co/4t1YRreU2i
— MARCA (@marca) February 14, 2025
رۆژنامه‌كه ئاشكرایكردووه، بە لەبەرچاوگرتنی خشتەی یارییەکانی یانە کاتالۆنییەکە کە ئەگەر بگاتە قۆناخی کۆتایی چامپیۆنزلیگ و جامی شای ئیسپانیا ئەگەر هەیە یاریزانه‌كه 61 یاریی بكات، مارتینێز پێویستی بە لانیکەم 37 یاری دەبێت بۆ ئەوەی مەرجی نوێکردنەوەی گرێبه‌سته‌كه‌ی به‌شێوه‌ی ئۆتۆماتیکی جێبەجێ بکرێت.
تاكو ئێستا مارتێنێز له 29 یاریدا بەشداری کردووە، تەنها 28 یارییان هەژمار دەکرێن، بەو پێیەی له یارییه‌كانی دیكه به‌شداریكردنی نەگەیشتووەتە 45 خولەک.
بەگوێرەی رۆژنامەی مارکا، بارسێڵۆنا پێشتر قسەی لەگەڵ یاریزانەكه کردووە پێی راگه‌یاندووه، جێبەجێکردنی مەرجی گرێبەستەکە پێویست نییە، بەو پێیەی بڕیاری نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی دراوە، بەبێ گوێدانە ژمارەی ئەو یارییانەی له‌گه‌ڵ یانه‌كه ده‌یكات، ئه‌مه‌ش بەهۆی ئه‌و ئاستە نایابه‌ی له‌گه‌ڵ یانه‌كه پێشكه‌شی ده‌كات، له‌سه‌ر مووچه‌كه‌شی لێكتێگه‌یشتنێكی باش هه‌یه.
رۆژنامه‌كه ئه‌وه‌شی روونكردووته‌وه، بارسێڵۆنا له نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌ستی به‌رگریكاره‌كه دووچاری كێشه ده‌بێته‌وه له یاسایی دارایی پاك، ئه‌مه‌ش دوای نوێکردنەوەی گرێبەستی رۆناڵد ئاراوخۆ و پێدری و گاڤی و پاو کۆپارسی، ئەمەش وایکردووه یانه‌كه نەتوانێت گرێبەستەکەی مارتینێز نوێ بكاته‌وه.
له كۆتاییدا مارکا ئاشكرایكردووه، یانە کاتالۆنییەکە گفتوگۆی بەردەوام لەگەڵ لالیگا دەکات بۆ دۆزینەوەی چارەسەرێک کە رێگە بدات نوێکردنەوەی گرێبه‌ستی یاریزانه‌كه له لالیگا جێبەجێبکرێت، بەڵام تا ئێستا هیچ چارەسەرێکی نه‌دۆزراوه‌ته‌وه، ئەمەش مارتینێز ناچار دەکات چاوەڕێی چارەسەرکردنی کێشە داراییەکە بکات.