ئه‌ڵمانیا

بایرن میونشن هەوڵی گەڕاندنەوەی هێرشبەرەکەی دەدات

Yariga App

یاریگا –

بایرن میونشن بیر لەوە دەکاتەوە لە گواستنەوەی هاوینی داهاتوو براین زاراگۆزا لە ئۆساسۆناوە بگەڕێنێتەوە ریزەکانی یانەکەی.

براین زاراگۆزا چەند رۆژێک لەمەوبەر لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ دازن سەبارەت بە داهاتووی خۆی گوتی:

گرێبەستم لەگەڵ بایرن تا ساڵی 2029 هەیە و چوار ساڵ لە ماوەی گرێبەستەکەم ماوە، هێشتا روون نییە چی روودەدات، سەرنجم لەسەر تەواوکردنی وەرزە لەگەڵ ئۆساسۆنا، حەزم لە یاریکردنە لە ئیسپانیا بەو شێوەیەی ئێستا یاری دەکەم، بەڵام ئەگەر ناچار بم بگەڕێمەوە بۆ ئەڵمانیا، کە ئەمەش دەکەم، ئەوە هەنگاوێکی گەورەیە و بە گەڕانەوەی زۆر دڵخۆش دەبم.

ئەم قسانەی زاراگۆزا لە مێدیاکان کاردانەوەی زۆری هەبوو و ماڵپەڕی ئاس نووسی، بایرن بەنیازە لە مانگی حوزەیران زاراگۆزا بگەڕێنێتەوە ریزەکانی. بێگومان ئەمە دەرفەتێکیترە بۆ هێرشبەرە ئیسپانیەکە تاوەکوو لە بۆندسلیگا زیاتر بەرەوپێش بچێت و دەرفەتی کارکردنی لەگەڵ ڤینسێنت کۆمپانی بۆ دەڕەخسێت.

ئەم هێرشبەرە کە لە زستانی 2024 پەیوەندی بە باڤارییەکانەوە کرد نەیتوانی تواناکانی خۆی بسەلمێنێت و هەر زوو بە خواستن پێشکەشی گرانادا کرا و لە دوای تەواو بوونی ماوەی خواستنەکەی دووبارە بە شێوازی خواستن پەیوەندی بە ئۆساسۆناوە کرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button