![](https://yariga.net/wp-content/uploads/2025/02/ND_LIGA_MALLORCA_RM_ANCELOTTI_HE26216-1-780x470.webp)
یاریگا –
هه‌رچه‌ند ئه‌نجامه‌كانی ریال مه‌درید به‌م دواییه به‌ره‌و باشی چوون، به‌ڵام هێشتا كارلۆ ئانچێلۆتی پێگه‌كه‌ی له مه‌ترسیدایه.
دوای چەند هەفتەیەک لە گرژی و په‌یوه‌ندیی خراپی كارگێری ریال مه‌درید له‌گه‌ڵ ئانچێلۆتی به‌هۆی خراپی ئه‌نجامه‌كانی تیپه‌كه، ئارامی گەڕاوەتەوە بۆ ژووری جلگۆرینی ریال مەدرید، ئانچیلۆتی جارێکی دیکە بەسەر دۆخه‌كه زاڵبووه.
تۆڕی رێلیڤۆی ئیسپانی ئاشكرایكردووه، سەرکەوتنی ریال مه‌درید له چامپیۆنزلیگ بەرامبەر مانچێستەر سیتی دۆخه‌كه‌ی ئاسایی کردووته‌وه، دۆخی یانه‌كه به‌ره‌و ئارامی ده‌چێت هه‌رچه‌نده پێشبینی ده‌كرێت دۆخه‌كه كاتی بێت و مه‌ترسی له‌سه‌ر پێگه‌ی ئانچیلۆتی ماوه.
Hay un pacto de Xabi Alonso con el Bayer Leverkusen para ir al Real Madrid.
▪️ El técnico vasco mantiene una fantástica relación con Fernando Carro, CEO del club alemán, y podrá salir cuando él lo pida.
✍️ @Rodra10_97https://t.co/GORZFBQqao
— Relevo (@relevo) February 14, 2025
ریلیڤۆ ئاشكرایكردووه، ئەگەر وەرزەکە بە کارەسات بۆ ریال مه‌درید کۆتایی پێبێت، خول نه‌بات بە ئاستێکی نائومێدکەر لە چامپیۆنزلیگ دووربخرێته‌وه، ئاسایی‌ترین شت دەرکردنی راهێنەر ئانچێلۆتی دەبێت، ئەگەر هەریەکێک لەو نازناوانە بباتەوە، تاوه‌كو كۆتایی گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ ریال ده‌مێنێته‌وه، دواتر چاوه‌رێی خاپی ئالۆنسۆ ده‌كه‌ن بۆ شوێنگره‌وه‌ی ئانچێلۆتی، به‌ڵام كارگێری یانه‌كه پێشنیاری پۆستێكی نوێی بۆ راهێنه‌ره ئیتاڵیه‌كه كردووه، ئه‌مه‌ش دوای ته‌واوبوونی ئه‌ركی راهێنه‌رایه‌تی له مێرنگی.
🚨 BREAKING: Xabi Alonso has an AGREEMENT with Bayer Leverkusen to go to Real Madrid if they want him.
Real Madrid have confidence in Ancelotti, but if they don’t win either the league, UCL, or Copa del Rey, Xabi will be Real Madrid’s manager next season. @Rodra10_97 pic.twitter.com/vEz2TEtO77
— Madrid Xtra (@MadridXtra) February 14, 2025
تۆڕه‌كه روونیكردووه‌ته‌وه، لە چەند مانگی رابردوو باس له‌وه‌كراوه، گوایه ئالۆنسۆ له بایەر لیڤەرکوزن زۆر ئاسوودەیە گرێبه‌سته‌كه‌ی نوێكرده‌كریته‌وه، كه ئێستا گرێبەستەکەی لەگەڵ یانه ئەڵمانیه‌كه تاكو ساڵی 2026 كه هه‌مان ئه‌و واده‌یه‌یه كه كارلۆ گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ ریال كۆتایی دێت.
رێلیڤۆ ئه‌وه‌ی ئاشكرا كردووه، چابی پەیوەندییەکی نایابی لەگەڵ فێرناندۆ کارۆ، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری لیڤەرکوزن هەیە، هەروەها رێکەوتنێکیش له نێوانیان هەیە، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه، ئەگەر هه‌ر كاتێك بیەوێت په‌یوه‌ندی به ریاڵ مەدرید بكات، ئەوا رێگەی پێدەدەن بڕوات، تەنانەت ئەگەر گرێبەستیشی مابێت، ئەمەش بەو مانایەیە کە تەنانەت نوێکردنەوەی گرێبه‌سته‌كه‌شی له‌گه‌ڵ یانه‌كه کێشەی بۆ دروست ناكات.
تۆڕه‌كه‌ی رایگه‌یاندووه، له ریال مه‌درید بیر له‌وه ده‌كرێته‌وه ئه‌گه‌ر ریال مه‌درید له‌م وه‌رزه چامپیونزلیگ یان لالیگا نه‌باته‌وه ئه‌وا له هاوینی داهاتوو خاپی ئالۆنسۆ شوێنی كارلۆ ئانچێلۆتی ده‌گرێته‌وه.