ئه‌وروپائینگلتەراگرنگترین

ئالان شیرەر دانى پێدانا، هەڵە بووم لەو قسانەی لەسەر محەمەد سەڵاح كردم

Yariga App

یاریگا –

ئالان شیرەر ئەستێرەی پێشووی یانەی نیوکاسڵ یونایتد و ئەفسانەی پرێمەرلیگ دانی بەوەدانا کە لەسەرەتای ئەم وەرزەدا لەسەر محەمەد سەڵاح ئەستێرەی یانەی لیڤەرپوڵ قسەی کردبوو، هەڵە بووە.

محەممەد سەڵاح لەم وەرزەدا لەگه‌ڵ ئارن سلۆت لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان ئاستێکی سەرسوڕهێنەر پێشكه‌ش ده‌كات، لە پێشەنگی ریزبەندی گۆڵكارانی پرێمەرلیگه‌ 22 گۆڵی هه‌یه‌ و هه‌روه‌ها 14 ئه‌سیتیشی هه‌یه‌.

هه‌روه‌ها سه‌ڵاح توانیویه‌تی لە سه‌رجه‌م پاڵه‌وانه‌تیه‌ جیاوازەکان 27 گۆڵ و 19 ئەسیست لە 35 یاریی بكات، رۆلی هه‌بووه‌ له‌ گه‌یاندنی لیڤه‌رپوول به‌ یاری کۆتایی جامی یەکێتی ئینگلتەرا بەدەستهێنا و گەیشتە قۆناغی ١٦ی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا.

ئالان شیرەر، لە لێدوانەکانیدا کە تۆڕی وەن فوتبۆڵی ئینگلیزی بڵاویکردووەتەوە، دەڵێت:

لە سەرەتای ئەم وەرزەدا گوتم کە دابەزینێکی کەم لە ئاستی محەمەد سەڵاح رووده‌دات، پێم وابوو هیچی دیكه‌ ناتوانێت ئه‌و ئاسته‌ی وه‌رزه‌كانی رابردوو پێشكه‌ش بكات، به‌تایبه‌ت گرێبه‌ستی زۆری پێشكه‌ش كرابوو، پێم وابوو كاریگه‌ری له‌سه‌ر ئاستی ده‌بێت.

گوتیشی،

هه‌ڵه‌ بووم ئه‌و ئاستی دانه‌به‌زیووه‌ بگره‌ ئاستێكی زۆر باش پێشكه‌ش ده‌كات، هه‌رچه‌نده‌ پێم وایه‌ ئاسایی بوو ئه‌گه‌ر كه‌مێك ئاستی یاریزانه‌كه‌ له‌م وه‌رزه‌ داببه‌زێت، به‌ڵام رووینه‌دا.

له‌ كۆتاییدا ئالان شیرەر گوتیشی،

ئەمە عەقڵیەتی تایبەتی محەمەد سەڵاحمان بۆ ده‌رده‌خات، چەندە لە رووی دەروونییەوە بەهێزە، كه‌ ئه‌وه‌ی له‌ ده‌ره‌وه‌  رووده‌دات كاریگه‌ری له‌سه‌ر ئاستی یاریزانه‌كه‌ دروست ناكات و به‌هێزه‌.

بابەتی زیاتر

Back to top button