ئیسپانیاگرنگترین

پریڤیوی یاریی ئۆساسونا V ریال مەدرید؛ دوا هەواڵ و پێكهاتەی پێشبینیكراو

پێکهاتەی پێشبینیکراو، دوا هەواڵ، ئەوەی پێویستە لەسەر یارییەکە بیزانیت

Yariga App

یاریگا –

ئەمڕۆ لە یارییەكی هەفتەی 24ی لالیگا ئۆساسونا لە یاریگای خۆیدا میوانداری ریال مەدرید دەكات.

وا بڕیارە ئەمڕۆ شەممە كاتژمێر 18:15 بە كاتی كوردستان ئۆساسونا لە یاریگای خۆیدا میوانداری ریال مەدرید بكات، لە میانی یارییەكانی گەڕی 24ی لالیگا.

پڕۆفایلی یاری

پڕۆفایلی یارییەكە لە ئەپڵیكەیشنی یاریگا وەرگیراوە

ریال مەدرید لە ناوەڕاستی هەفتەی رابردوودا لەیارییەكانی قۆناخی پلەی ئۆفی چامپیۆنزلیگ بووە میوانی مانچێستەر سیتی و یارییەكەشی بە ئەنجامی سێ گۆڵ بەرامبەر دوو گۆڵ لێبردەوە و چاوەڕوان دەكرێت چوارشەممەی داهاتوو یاریی گەڕانەوە لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ بەڕێوە بچێت.

یانە شاهانەكە لە لالیگاش لە پێشەنگی ریزبەندی دێت و بە جیاوازی خاڵێک لە پێش ئاتلێتیكۆ مەدریدی دووەم و بە جیاوازی دوو خاڵ لە پێش بارسێلۆنای سێیەمەوە دێت.

لەم وەرزەی لالیگادا ریال مەدرید 23 یاریی كردووە، لە 15 یاریی براوە بووە، پێنج یاریی یەكسان بووە و سێ یاریش دۆڕاوە.

بە كۆكردنەوەی 50 خاڵ لە پێشەنگی ریزبەندی لالیگا دێت.

لە بەرامبەردا ئۆساسونا لەم وەرزەدا 23 یاریی كردووە لە حەوت یاریی براوە بووە، دە یاریی یەكسان بووە و شەش یارییش دۆڕاوە.

بەكۆكردنەوەی 31 خاڵ لە ریزبەندی نۆیەمی پرێمەرلیگ دێت.

هەواڵی پێكانی یاریزانەكان

ئۆساسونا بۆ ئەو یارییە بەهۆی راگیرانەوە لە تواناكانی فلاڤین بۆیۆمۆس بێبەش دەبێت.

ریال مەدرید بە بئ ئانتۆنیۆ رودیگەر، دەیڤد ئالابا، ئیدێر میلیتاو،لوكاس ڤازكێز و دانی كارڤاخال بێ بەش دەبێت.

پێکهاتەی پێشبینیکراوی ئۆساسونا

هێرێرا

ئاریسۆ، هێراندۆ، كاتێنا، كروز

مۆنكایۆلا، تۆرۆ

گارسیا، ئۆرۆز، زاراگۆزا

بودیمیر

پێکهاتەی پێشبینیکراوی ریال مەدرید

كۆرتوا

ڤاڵڤێردی، چوامینی، ئاسێنسیۆ، گارسیا

سێبایۆس، كاماڤینگا، بێڵینگهام

ڤینیسیۆس، رۆدریگۆ، ئێمباپێ

بابەتی زیاتر

Back to top button