![](https://yariga.net/wp-content/uploads/2025/02/679104AE-4DD3-4789-930C-D63099C59158-780x470.jpeg)
یاریگا –
ئەمڕۆ لە یارییەكی دیكەی هەفتەی 25 لێستەر سیتی لە یاریگای خۆیدا میوانداری ئارسیناڵ دەكات.
وا بڕیارە ئەمڕۆ شەممە كاتژمێر 15:30 بە كاتی كوردستان لێستەر سیتی لە یاریگای كینگ پاوەری تایبەت بە خۆی میوانداری ئارسیناڵ بكات، لە میانی یارییەكانی گەڕی 25ی پرێمەرلیگ.
پڕۆفایلی یاری
![](https://yariga.net/wp-content/uploads/2025/02/IMG_5354.jpeg)
لێستەر سیتیەكەی ڤان نێستێلرۆی بە بارودۆخێكی سەختدا تێدەپەڕێت و لە ناوچەی دابەزیندایە.
لەم وەرزەی پرێمەرلیگ 24 یارییان كردووە لە چوار یاریی براوە بووە، پێنج یاریی یەكسان بووە و 15 یارییش دۆڕاوە.
بە كۆكردنەوەی 17 خاڵ لە ریزبەندی 18ی پرێمەرلیگ دێت.
لە بەرامبەردا ئارسیناڵ نزیكترین ركابەری بردنەوەی نازناوی پرێمەرلیگە و كێبڕكێی لیڤەرپوول دەكات.
لەم وەرزەدا لە 24 یارییدا لە 14 یاریی براوە بووە، هەشت یاریی یەكسان بووە و دوو یارییش دۆڕاوە.
بە كۆكردنەوەی 50 خاڵ لە ریزبەندی دووەمی پرێمەرلیگ دێت.
هەواڵی پێكانی یاریزانەكان
لێستەر سیتی بە بێ عەبدول فاتاو و ریكاردۆ پێرێرا رووبەرووی گەنەرز دەبێتەوە.
لە بەرامبەردا ئارسیناڵ بە بێ ژمارەیەكی زۆر یاریزانی رووبەڕووی لێستەر دەبێتەوە.
بۆ ئەو یارییە هەریەك لە بوكایۆ ساكا، كای هاڤێرتز، گابریێل مارتینێلی، گابریێل خێسوس و تۆمیاسۆ ناتوانن بەشداری بكەن.
پێکهاتەی پێشبینیکراوی لێستەر سیتی
هێرمانسن
كریستیانسن، ڤێستایۆر، فایس، جەستن
ئێندیدی، وینكس
رید، خەنوس، ئایۆ
ڤاردی
پێکهاتەی پێشبینیکراوی ئارسیناڵ
رایا
لیویس سكیڵی، سالیبا، گابریێل، تیمبێر
ئۆدیگارد، پارتی، رایس
نوانێری، ترۆسارد، ستێرلینگ