![](https://yariga.net/wp-content/uploads/2025/02/IMG_20250108_233417_911-1.jpg)
یاریگا –
شێرکۆ کەریم بەهۆی ئەو پێکانەی لە یاریی بەرامبەر زاخۆ تووشی بوو، نزیکەی مانگێک لە یاریگاکان دادەبڕێت.
بەگوێرەی پشکنینە سەرەتاییەکان، شێرکۆ کەریم کاپتنی یانەی هەولێر بەهۆی ئەو پێکانەی لە رانی چەپی تووشی بووە، بۆ ماوەی دوو بۆ سێ هەفتە لە یاریگاکان دادەبڕێت، کە لە گەڕی بیستەمی خولی ئەستێرەکانی عێراق لە یاریی هەولێر و زاخۆ لە خولەکی 71 یاریگای بەجێهێشت و یارییەکەی پێ تەواو نەکرا.
بەگوێرەی پشکنینە سەرەتاییەکان، شێرکۆ کەریم لە ماسوڵکەکانی رانی چەپی تووشی کرژبوون بووە، بەلایەنی کەمەوە پێویستی بە دوو بۆ سێ هەفتەیە بۆ ئەوەی دووبارە بگەڕێتەوە یاریگاکان.
هەولێر لە پێنج یاریی داهاتووی لە خولی ئەستێرەکانی عێراق رووبەڕووی نەجەف، دهۆک، مینا، زەوڕا و کارەبا دەبێتەوە، کە یانەکەی قەڵاومنارە دوای یەکسانبوونەکەی لەگەڵ زاخۆ بە کۆکردنەوەی 29 خاڵ لە پلەی نۆیەم دێت.