ئیسپانیاگرنگترین

ئانچێلۆتی دۆخی یاریزانە پێکراوەکانی بۆ یاریی گەڕانەوەی چامپیۆنزلیگ راگەیاند

Yariga App

یاریگا –

کارلۆ ئانچێلۆتی هەواڵێکی خۆشی بە هاندەرانی ریال مەدرید راگەیاند و دۆخی یاریزانە پێکراوەکانی روونکردەوە.

هێڵی بەرگری شاهانەکان لە چەند یاریی رابردوو بەبێ بژاردە سەرەکییەکان بەسەریانبرد کاتێک بەجارێ بێبەشبوون لە تواناکانی هەریەک لە داڤید ئالابا، ئانتۆنیۆ رودیگەر و لوکاس ڤازکوێز. ئەوە جگە لە ئیدێر میلیتا و دانی کارڤاخال کە تا کۆتایی وەرزەکە ناگەڕێنەوە.

لە کۆنفرانسی رۆژنامەوانی پێش یارییەکەی سبەی شەویان بەرامبەر ئۆساسۆنا لە هەفتەی 24ی لالیگا، راهێنەرە ئیتاڵیەکە لە وەڵامی پرسیاری تایبەت بە رودیگەر و ئالابا وتی

رودیگەر و ئالابا؟ ئەوان ئێستا باشترن. بۆ یارییەکەی مانچێستەر سیتیش ئامادەدەبن. هەروەها لوکاس ڤازکوێزیش.

مەدرید لەکاتێکدا دەبێتە میوانی ئۆساسۆنا کە جیاوازیی خاڵەکانی لەگەڵ رکابەرەکانی وەک ئاتلێتیکۆ مەدرید و بارسێلۆنا کەمبووەتەوە. خاڵێک لە رکابەرە هاوشارییەکەی و دووانیش لە بارساوە دوورە.

کوڕانی ئانچێلۆتی لە بردنەوەیەکی سەرنجڕاکێشدا لە یاریی چوونی پاشکۆی چامپیۆنزلیگ 2-3 لە سیتیان بردووەتەوە و چاویان لەوەیە بە گەڕانەوەی یاریزانە سەرەکییەکانی هێڵی بەرگری لە یاریی گەڕانەوەش چوارشەممەی ئەم هەفتەیە لەنێو سانتیاگۆ بێرنابیۆ ئاهەنگی سەرکەوتن بۆ قۆناخی 16 بگێڕن.

بابەتی زیاتر

Back to top button