عێراقکوردستان

دهۆک تووشی شکستێکی چاوڕوان نەکراو بوو

راهێنەری دهۆک دەڵێت پێویستە ئەم شکستە لەبیر بکەین

Yariga App

یاریگا –

دهۆک تووشی شکستێکی چاوەڕوان نەکراو هاتوو راهێنەری دهۆکیش دەڵێت پێویستە یارییەکە لە بیربکەین.

لە گەڕی 20ـی خولی ئەستێرەکانی عێراق، لە بەسڕه تایبەت لە یاریگای فەیحا دهۆک تووشی دۆڕانێکی چاوەڕوان نەکراو هاتوو 2 _ 1 بە قاسم دۆڕا، دوای حەفت یاریی لە سەر یەکی لە خولی ئەستێرەکانی عێراق یەکەم شکست بوو دووچاری هات، قاسم ئەگەرچی لە یاریی رابردوو 6 _ 2 بە زاخۆ دۆڕابوو، ئەمڕۆ دهۆکی شۆککرد و سەرکەوتنەکانی وەستاند.

مەسعود میڕال راهێنەری هەڵۆکانی چیا دوای شکستەکەیان دەربارەی ئەنجامی یارییەکە گوتی:

لە گێمی یەکەمدا ئاستێکی خراپمان پێشکەش کرد، بەڵام بە گۆڕانکاریکردنی چەند یاریزانێک توانیمان گێمی دووەم باشتر دەرکەوین، گۆڵەکەی قاسم بارودۆخی یارییەکەی گۆڕی هەوڵماندا زوو راستی بکەینەوە، پێویستە ئەم یارییە لەبیر بکەین و لە ئێستاوە بۆ یاریی داهاتوو خۆمان ئامادە بکەین، پیرۆزبایی لە قاسم دەکەین بۆ ئەم سەرکەوتنە.

دوای ماوەیەک دابڕانی بەهۆی پێکان، زولفەقار یونس هێرشبەری دهۆک ئەمڕۆ لە یارییەکە ئامادەبوو، دەربارەی شکستەکەشیان هێرشبەرەکە رایگەیاند:

ئەو ئەرکەی لەسەر ئێمە بوو نەمان توانی بە تەواوی جێبەجێ بکەین، شکستەکە قورس دەکەوێت لەسەرتیپەکەمان کاتەکەی باش نەبوو بەڵام هەوڵدەدەین لە داهاتوو قەرەبووی بکەینەوە، داوای لێبوردن لە هاندەرانی دهۆک دەکەین تایبەت ئەوانەی لە یارییەکە ئامادە بوون.

دهۆک بە 34 خاڵ بە شێوەیەکی کاتی لە ریزبەندی چوارەم ماوەتەوە، لە ئەگەری سەرکەوتنی قوەجەوییە دهۆک دەچێتە ریزبەندی پێنجەم، گەڕی داهاتووش بەرامبەر شوڕتە یاریی ناکات بەهۆی یاریی زەفاڕی عومانی لە خولی یانە پاڵەوانەکانی کەنداو.

بابەتی زیاتر

Back to top button