ئه‌وروپاگرنگترین

یاریزانێکی ئێرلەندیی بە گۆڵێک ناوی خۆی بە ئاوی زێڕ لە مێژوودا نووسیەوە

ریکۆردێکی ناوازەی لە مێژووی ئەوروپادا تۆمارکرد

Yariga App

یاریگا –

یارییەکانی پاشکۆی کۆنفرانسلیگ بۆ یاریزانێکی ئێرلەندیی وەک ساتەوەختێکی لەبیرنەکراو دەمێنێتەوە کاتێک بە گۆڵێک ناوی چووە مێژووەوە.

لە یاریی چوونی پاشکۆدا بۆ گەیشتن بە قۆناخی دواتر، مۆڵدەی نەرویجی پێشوازیی شامڕۆک رۆڤەرزی ئێرلەندی کرد و یارییەکەش 0-1 لە بەرژەوەندی میوانەکە کۆتایی هات. تۆمارکەری گۆڵەکەش مایکڵ نوونان بوو لە خولەکی 57.

نوونان تازە تەمەنی 16 ساڵ و 97 رۆژە، ئەمشەو بەو گۆڵە بووە سەرباسی مێدیاکان بەوەی وەک بچووکترین یاریزان لە مێژوودا لە قۆناخی کۆمەڵەکانی پاڵەوانێتیەکی ئەوروپی گۆڵ تۆماربکات.

بەوەش پێش رومێلو لوکاکو دایەوە کە ئەمەیان ساڵی 2009 کاتێ یاریزانی ئەندەرلەختی وڵاتەکەی بوو، لە تەمەنی 16 ساڵ و 218 رۆژییدا تۆڕی ئایاکسی هۆڵەندی هەژاند.


 

بابەتی زیاتر

Back to top button