ئه‌ڵمانیاگرنگترین

ئەستێرەیەکی لیڤەرکۆزن بڕیاریدا پەیوەندی بە زلهێزێکی ئیسپانیاوە بکات

Yariga App

یاریگا –

ئەستێرەیەکی یانەی بایەر لیڤەرکۆزن بڕیاریداوە پەیوەندی بە یانەیەکی گەورەی ئیسپانیاوە بکات.

بەگوێرەی زانیارییەکانی رۆژنامەی موندۆ دیپۆرتڤۆی ئیسپانی، جۆناسان تا بڕیاریداوە پەیوەندی بە یانەی بارسێلۆناوە بکات.

ماوەیەکە دەنگۆی پەیوەندیکردنی بەرگریکارە ئەڵمانییەکە بە یانە کەتەلۆنیەکەوە بەهێزە و مانگی نۆڤێمبەری ساڵی رابردووش بریکاری یاریزانەکە چەند راستییەکی لەو بارەیەوە درکاند بەوەی جۆناسان لە یانەکەی بەردەوام نابێت، بەبێ ئەوەی ناوی ویێستگەی داهاتووی ئاشکرابکات.

بەڕێوەبەری کارەکانی: جۆناسان تا پەیوەندی بە یانەیەکی گەورە دەکات – Yariga

موندۆ زانیویەتی کە یاریزانەکەی دڵی بەرگری، هاوینی داهاتوو گرێبەستی لەگەڵ لیڤەركۆزن بەسەردەچێت و نایەوێ تازەی بکاتەوە، هەربۆیە بەبێ بەرامبەر پەیوەندی بە بلاوگراناوە دەکات.

بە پەیوەندیکردنی بە بارساوە، ئەستێرە 28 ساڵانەکە دەبێتە یەکەمین ئەڵمانی لەگەڵ هانزی فلیکدا وەک هاونیشتیمانیی لەو یانە کەتەلۆنیە کاربکەن.

چوونی بۆ بارسێلۆنا، سوودێکی گەورەی داراییە بۆ ئەو یانەیە. بەوپێیەی گواستنەوەی هیچ تێچوویەکی نابێت و وەک یاریزانی ئازاد پەیوەندییان پێوەدەکات و تەنها مووچەکەی دەگرنەئەستۆ.

ناوبراو یەکێک بوو لە رەگەزە دیارەکانی تیمەکەی چابی ئاڵۆنسۆ کە توانیان سیانە نازناوی گرنگی ئەڵمانیا بچننەوە، بۆندزلیگا پڕبایەخترینیان بوو بەوەی توانیان بەبێ هیچ شکستێک ببنە پاڵەوان.

لەم وەرزەی خولی ئەڵمانیش لە 20 یارییدا خاوەنی 2 گۆڵ و ئەسێستێکە.

بابەتی زیاتر

Back to top button