![](https://yariga.net/wp-content/uploads/2025/02/maresca-780x470.jpeg)
یاریگا –
ئێنزۆ مارێسکا بەرگری لە تیمەکەی و ئەنجامەکانی دەکات لەژێر سەرپەرشتی خۆیدا و هاوکات چێڵسی ئێستا بەرداورد بە چێڵسی دوو ساڵی پێش ئێستا دەکات.
مارێسکا هاوینی ساڵی رابردوو لەجێی ماوریسیۆ پۆچێتینۆ کرا بە راهێنەری بلووز، ئەوەش دوای جیابوونەوەی راهێنەرە ئەرجەنتینیەکە و یانە ئینگلزییەکە لە رێککەوتنێکی دوولایەنەدا دوای ساڵێک لە پێکەوە کارکردن.
یانە لەندەنییەکە چەند هەفتەیەکی سەرەتای وەرزەکەی زۆر بە نایابی بەڕێکرد و رکابەرێکی بەهێز پیشاندا لە یارییەکانی پرێمەرلیگ، ئەگەرچی راهێنەرەکەیان هەمیشە رەتیدەکردەوە یانەکەی پاڵێوراوبێ بۆ نازناوەکەی ئەم وەرزە. بە گوێرە نویترین لێدوانیش پێش یارییەکەی سبەی شەویان بەرامبەر برایتن لە هەفتەی 25ی خولی ئینگلیزی، مارێسکا ئەو ئامانجەی ئاشکراکرد کە پێش وەرگرتنی پۆستەکە قسەی لەسەرکرابوو، وتی
ئامانجەکەمان لەگەڵ چێڵسی ئەوەبوو لە ماوەی دوو ساڵدا یانەکە بگەیەنینە چامپیۆنزلیگ، نەک دوای یەک ساڵ. ئەوەش لەبیرمەکەن کە لە دوو ساڵی رابردوودا چێڵسی تەنانەت لە چوار یانەکەی سەرووی ریزبەندشەوە نەبووە. ئێستا ئێمە لەسەر ئاڕاستە دروستەکەین. ئەوپەڕی هەوڵی خۆشمان دەدەین یانەکە بگەڕێنینەوە بۆ پێگەی رەسەنی خۆی.
ئەو قسانەی ئێنزۆ لەکاتێکدایە ئێستا بلووز لە پلەی چوارەمی ریزبەندیی خولی ئینگلیزیە. بە جیاوزیی دوو خاڵ لە مانچێستەر سیتی و نیوکاسڵی پلەی پێنجەم و شەشەم. هاوکات بە چوار خاڵ لە نۆتینگهام فۆرێستی پلەی سێیەمەوە دوورە.
🚨🔵 Maresca: “The target with the club was to play Champions League in 2 years, not in 1 year”.
“Don’t forget that in the last two years, Chelsea have never been in the top four. We’re in the right direction. We’ll try our best to bring this club where it belongs”. pic.twitter.com/oiv1XbUjav
— Fabrizio Romano (@FabrizioRomano) February 13, 2025