یاریگا –
جیم راتکڵیف بەردەوامە لە سیاسەتەکانی بۆ کەمکردنەوەی خەرجی یانەکە و ئەم جارەش هەنگاوێکی دیکەی سەخت پێڕەو دەکات.
هاوینی ساڵی رابردووبوو کاتێک رۆژنامەی دەیلی مەیڵ بڵاویکردەوە گروپی ئینیۆس کە خاوەندارێتی زیاتر لە %25ی پشکەکانی مانچێستەر دەکات، دەستیکردووە بە پێداچوونەوە بە تەواوی خەرجییەکانی یانەکە و هەوڵی کەمکردنەویانی داوە. سەرەنجام بە بڕیاری دەرکردنی 800 کارمەند کۆتایی هات لە کۆی ئەو 1,112 کارمەندەی لە بوارە جیاوزەکاندا لەو یانەیە کاریاندەکرد. بۆ زانینی وردەکاریی زیاتر لەسەر سیاسەتەکانی راتکڵیف خوێنەری ئەم دوو راپۆرتەبە:
مانچێستەر یونیاتد بڕیارێکی شۆکهێنەر دەدات – Yariga
بەشێک لە کارمەندانی مانچێستەر یونایتد ناچارکراون لە توالێت خواردن بخۆن – Yariga
لە نوێترین پێشهاتدا کە رۆژنامەی گاردیان بڵاویکردووەتەوە، راتکڵیف باوەڕی وایە بڕیاری لابردنی 200 کاری دیکە لە مانچێستەر یونایتد هەنگاوێکی گرنگ دەبێت بۆ یارمەتیدانی یانەکە لە دوورکەوتنەوە لە مەترسیی مایەپووچبوون.
لە بڕیارەکانی ساڵی رابردوودا هاوخاوەنە ئینگلیزیەکە توانی بڕی 40-45 ملیۆن پاوەند بگەڕێنێتەوە بۆ خەزێنەی یانەکەی. هەربۆیە مکوڕە لەسەر بیرۆکەکانی و ئەم جارەش هەوڵی پاکتاوێکی دیکەدەداتەوە.
بەگوێرەی زانیارییەکان لە راپۆرتە جیاوازەکانی ئەو وڵاتەدا هاتووە، هێشتا ستافی یانەکە لەم هەوڵە ئاگەدارنەکراونەتەوە، بەڵام پێشبینیەک هەیە 100-200 کاری تر لاببردرێن.
بۆ زانین، لەدوای وەرزی 2018/19 کە بە قازانج لێیدەرچوون، مان یونایتد پێنج وەرزی یەک لەدوای یەک زیانی بەرکەوتووە.
بیرۆکەی لابردنی کاری زیاتر لەلاین راتکڵیفەوە لەکاتێکدایە ئەم وەرزەش بەهۆی مەترسییان لە بەشدارینەکردن لە چامپیۆنزلیگ لەبەر ئەنجامە خراپەکانیانەوە لە پرێمەرلیگ، هەڕەشەی کۆمپانیای ئەدیداسیان لەسەرە کە سپۆنسەرێکی یانەکەیە و مەرجێکی لە گرێبەستەکەیاندا جێگیرکردووە لەباری سەرنەکەوتنی یانەکە بۆ هەر وەشانێکی چامپیۆنزلیگ ئەوا بڕی 10 ملیۆن پاوەند لە رێککەوتنەکەیان دادەشکێنێت.
ئەو زیانە داراییە چاوەڕوانکراوانە چییە بەر مانچێستەر یونایتد دەکەوێ؟ – Yariga
🚨 Sir Jim Ratcliffe believes his decision to cut about 200 more jobs at Manchester United is necessary to help the club avoid going bust.
(Source: Guardian) pic.twitter.com/QWJQ1x1LCj
— Transfer News Live (@DeadlineDayLive) February 13, 2025