ئینگلتەراگرنگترین

فەرمی؛ ئارسیناڵ دوورکەوتنەوەی ئەستێرەیەکی تا کۆتایی وەرز راگەیاند

Yariga App

یاریگا –

یانەی ئارسیناڵ بەفەرمی دوورکەوتنەوەی ئەستێرەیەکی تا کۆتایی وەرز راگەیاند.

بەگوێرەی راگەیەندراوەکەیان، کای هاڤێرتز دەبێ نەشتەرگەریی بۆ ئەو پێکانە ئەنجام بدات کە چەند رۆژی رابردوو لە دوبەی لە میانی مەشق و راهێنەکانی زستانە لە ئەژنۆیدا بۆی دروستبوو.

لە درێژەی بڵاوکراوەکەی یانە لەندەنیەکەدا هاتووە کە هێرشبەرە ئەڵمانیەکەیان کاتی پێویست وەردەگرێ تا چاکبوونەوەی تەواوەتی و خۆئامادەکردنەکانی بۆ پێش وەرزی داهاتوو دەستپێدەکاتەوە.

هاڤێرتز بەشداری 34 یاریی ئەم وەرزەی لە سەرجەم پاڵەوانیەتییەکاندا کردووە، خاوەنی 15 گۆڵ و پێنج ئەسیستە.

پێکانی ناو گورزێکی دیکەی قورس بوو بۆ تیمەکەی میکێل ئارتێتا بەتایبەت بۆ هێڵی هێرشبەریی. گەنەرز پێشتر هەر لەو هێڵەدا هەریەکە لە بوکایۆ ساکا، گابرێل خیسۆس و گابرێل مارتینێلی دوورکەوتوونەتەوە و چەند یارییەکی گرنگی یانەکایان ئامادەنەبوونە.

بۆ زانینی دۆخی پێکانەکانی ئارسیناڵ، خوێنەری ئەم بابەتەبن:

تەواو؛ ئەم وەرزە بۆ ئەستێرەیەکی ئارسیناڵ کۆتاییهات

بابەتی زیاتر

Back to top button